مقاوەمەی عێراق دوو هێرشی جیاواز دەکاتە سەر ئیسرائیل

شەیری بکە لە:
مقاوەمەی عێراق دوو هێرشی جیاواز دەکاتە سەر ئیسرائیل

مووشەکێکی بەرەی مقاوەمەی ئیسلامی


ئاڤا نیوز

 

بەرەبەیانی ئەمڕۆ هەینی بەرەی مقاوەمەی ئیسلامی لە عێراق بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان، دوو هێرشی جیاوازی کردە سەر ئیسرائیل.

 

وێنە گەورەکە: وێڕای ئەوەی حکومەتی عێراق بەفەرمی ڕەتیدەکاتەوە ببێت بە بەشێک لە جەنگی نێوان ئیسرائـیل و ئێران و ناوچەکە، بەڵام بەرەی مقاوەمەی ئیسلامی لە عێراق ڕۆژانە لەنێو خاکی عێراقەوە هێرش دەکاتە سەر ئیسرائیل.

 

ڕاگەیێنراوی فەرمی: بەرەی مقاوەمەی ئیسلامی لە عێراق بڵاویکردەوە، بەرەبەیانی ئەمڕۆ هەینی بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان پێگەیەکی سەربازی گرنگی ئیسرائیلیان لە بەرزاییەکانی جۆلان کردووەتە ئامانج.

 

لەلایەکی دیکەوە: لە بەیاننامەیەکی دیکەدا بەرەی مقاوەمەی ئیسلامی لە عێراق ئاشکرای کرد، بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان، پێگەیەکی سەربازی ئیسرائیلیان لە باشووری فەلەستین پێکاوە.

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ