سوودانی پیرۆزبایی لە مەشهەدانی دەکات

شەیری بکە لە:
سوودانی پیرۆزبایی لە مەشهەدانی دەکات

محەممەد شیاع سوودانی و مەحموود مەشهەدانی

ئاڤا نیوز

 

سوودانی وەکو یەکەم کەسایەتی پیرۆزبایی لە مەحموود مەشهەدانی کرد بەبۆنەی هەڵبژاردنی بە سەرۆکی پەرلەمانی عێراق.


پەیامی فەرمی:
محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق لە پەیامێکدا جەختی لە جێبەجێکردنی کارنامەی حکومەت کردەوە لەپێناو خزمەتکردنی هاووڵاتیان، بە هاوکاریی هەموو دەسەڵاتە دەستوورییەکان بەتایبەت دەسەڵاتی یاسادانان و چاودێری  کە پەرلەمانە.

لەلایەکی دیکەوە: سوودانی دووپاتی کردەوە پابەندن بە هەموو ئەو یاسایانەی لە پەرلەمانەوە دەردەچن، ئەوان تەواوکەری ئەو کارنامەیەن کە حکومەتی لەسەر دامەزراوە.

ئەوەی پێویستە بیزانیت: دوای نزیکەی ساڵێک لە دوورخستنەوەی محەممەد حەلبووسی و کێشمەکێشی زۆری نێوان لایەنە سوننەکان، ئەمشەو مەحموود مەشهەدانی بە سەرۆکی پەرلەمانی عێراق هەڵبژێردرا.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: