مەحموود مەشهەدانی
ئاڤا نیوز
دوای 15 ساڵ لە دوورخستنەوەی وەکو سەرۆکی پەرلەمانی عێراق، مەحموود مەشهەدانی ئەمشەو جارێکی دیکە بە سەرۆکی پەرلەمان هەڵبژێردرا.
چیرۆکی سەرەکی: دوای نزیکەی ساڵێک لە دوورخستنەوەی محەممەد حەلبووسی و کێشمەکێشی زۆری نێوان لایەنە سوننەکان، ئێوارەی ئەمڕۆ بە بەشداریی 271 پەرلەمانتار دانیشتنی پەرلەمانی عێراق بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکی نوێ بەڕێوەچوو، چوار کاندید (سالم عیساوی، مەحموود مەشهەدانی، عامر عەبدولجەبار و تەڵاڵ زەوبەعی) کێبڕکێیان لەسەر پۆستەکە دەکرد، بەڵام هیچ کاندیدێک دەنگی پێویستی نەهێنا کە 166 دەنگ بوو.
زانیاریی زیاتر: دەنگدان کەوتە گەڕی دووەم و کێبڕكێ لە نێوان مەحموود مەشهەدانی و سالم عیساوی بوو، کە لە گەڕی یەکەم 153 دەنگ و 95 دەنگیان هێنابوو. لە گەڕی دووەم مەشهەدانی سەرکەوت و 168 دەنگی بەدەستهێنا.
مەشهەدانی کێیە:
- لە ساڵی 1948 لەدایک بووە و یەکێکە لە سەرکردە دیارەکانی سوننە.
- لە ساڵی 1972 کۆلێژی پزیشکی تەواو کردووە.
- ساڵی 1990 لە سەردەمی ڕژێمی سەددام حوسێن دەستگیر کرا، ساڵی 2003 پێش ڕووخانی ڕژێم بە لێبوردنی گشتی ئازادکرا.
- لەدوای ساڵی 2003 بەشداری پرۆسەی سیاسی کردووە.
- لە ساڵی 2004 ئەندامی لیژنەی نووسینەوەی دەستووری عێراق بووە.
- دامەزرێنەری بەرەی دیالۆگی نیشتمانی بووە لە ساڵی 2004.
- لە ساڵی 2006 وەک سەرۆکی پەرلەمانی عێراق هەڵبژێردرا لە پشکی پێکهاتەی سوننە و بووە یەکەم سەرۆکی پەرلەمان دوای ڕووخانی حکومەتی بەعس.
- لە 17ی کانوونی یەکەمی 2008 بە هۆی ناڕەزایی زۆربەی پەرلەمانتاران لە دژی خراپ بەڕێوەبردنەکەی، دەستلەکارکێشانەوەی خۆی لە پۆستەکەی ڕاگەیاند.
- لە هەڵبژاردنی ساڵی 2021ی پەرلەمانی عێراق وەک نوێنەری پارێزگاری بەغدا لە چوارچێوەی هاوپەیمانی عەزم هەڵبژێردرا و بووە پەرلەمانتار.
- سەرۆکی مەکتەبی سیاسیی ڕێکخراوی دەعوە و ئیرشاد بووە.
- ئەمساڵ لەلایەن هاوپەیمانی تەقەدووم بۆ پۆستی سەرۆکی پەرلەمان کاندید کرا و ئەمڕۆ بۆ جاری دووەم بووەوە بە سەرۆکی پەرلەمان.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
دامەزراندنی وانەبێژانی زانکۆی ڕاپەڕین ناڕەزایەتی لێدەکەوێتەوە
- ژینگە
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
شەپۆلێکی بارانبارین ڕوو لە هەرێمی کوردستان دەکات
- کوردستان
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
لە خورماتوو مەترسییەکانی سەرژمێری لەئارا دایە
- جیهان
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
ئۆکراینا ژیریی دەستکرد لە دژی ڕووسیا بەکار دێنێت
- عێراق
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
یەکەم پەیام لە سەرۆکی نوێی پەرلەمانی عێراقەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ئەنجامی کۆتایی؛ 100 کاندیدە دەرچووەکە بناسە
30 تشرینی یەکەم
ئاڤا نیوز کاتی خەرجکردنی مووچەی مانگی 10 ئاشکرا دەکات
28 تشرینی یەکەم
هەندێک نیشانەی ڕووخسار ئاماژەن بۆ کێشەی تەندروستی
28 تشرینی یەکەم
بە چوار مۆزەخانەی گرنگی هەرێمی کوردستان ئاشنابە؛ چییان تێدا هەڵگیراوە؟
27 تشرینی یەکەم
دەبنەواز؛ ئەحمەد سەنگاوی و ئاوات مۆریاسی شاشەی ئاڤا گەرم دەکەن
27 تشرینی یەکەم
- عێراق
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
یەکەم پەیام لە سەرۆکی نوێی پەرلەمانی عێراقەوە
- عێراق
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆکی نوێی ئەنجوومەنی پارێزگای دیالە هەڵبژێردرا
- عێراق
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
هادی عامری سوپاسی سەرۆک بارزانی دەکات
- عێراق
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
سوودانی پیرۆزبایی لە مەشهەدانی دەکات
- عێراق
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەنجامی گەڕی دووەمی دەنگدان بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق
- عێراق
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
گەڕی دووەمی دەنگدان بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق کۆتاییهات