دەنگدان بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق کەوتە گەڕی دووەم

شەیری بکە لە:

دیمەنێک لە دانیشتنی ئەمڕۆی پەرلەمانی عێراق

ئاڤا نیوز


بەهۆی ئەوەی هیچ یەکێک لە چوار کاندیدەکە دەنگی پێویستیان نەهێنا، دەنگدان بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق کەوتە گەڕی دووەم.


چیرۆکی سەرەکی:
دوای نزیکەی ساڵێک لە دوورخستنەوەی محەممەد حەلبووسی، ئێوارەی ئەمڕۆ پەرلەمانی عێراق بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکێکی نوێ کۆبووەوە، پرۆسەی دەنگدان بەڕێوەچوو و
271 پەرلەمانتار بەشداریی دەنگدانیان کرد، بەڵام هیچ کاندیدێک نەیتوانی دەنگی پێویست واتە 166 دەنگ بەدەست بهێنێت.

ئەنجامی گەڕی یەکەمی دەنگدان:

مەحموود مەشهەدانی: 153 دەنگ

سالم عیساوی: 95 دەنگ

 عامر عەبدولجەبار: 9 دەنگ

دەنگی پووچەڵ: 14 دەنگ

تەڵاڵ زەوبەعی: سفر دەنگ (کشاوەتەوە)

لە پەیامنێرەوە؛ دەرون مەلا ناجی، پەیامنێری ئاڤا لە پەرلەمانی عێراق دەڵێت، نیو کاتژمێر پشوو ڕاگەیێنراوە و دواتر گەڕی دووەمی دەنگدان دەکرێت. لە گەڕی دووەم تەنها دوو کاندیدی کە زۆرینەی دەنگیان هێناوە دەمێننەوە و پێویستە یەکێکیان  50+1 دەنگ بهێنێت.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ