سەرۆکوەزیران بارزانی کۆلێژی پزیشکیی هەڵەبجە دەکاتەوە

شەیری بکە لە:
سەرۆکوەزیران بارزانی لە میانی سەردانەکەی بۆ هەڵەبجە لە ڕێککەوتی 22-02-2024

سەرۆکوەزیران بارزانی لە میانی سەردانەکەی بۆ هەڵەبجە لە ڕێککەوتی 22-02-2024

ئاڤا نیوز

 

سەرۆکوەزیران بارزانی سەردانی پارێزگای هەڵەبجەی کرد و لەگەڵ بەرپرسانی ئیداریی پارێزگاکە کۆبووەوە؛ چەندین بڕیاری گرنگیشی لە بەرژەوەندیی هاونیشتمانیان دا. 

 

چیرۆکی سەرەکی: پێشتر سەرۆکوەزیران بارزانی بەڵێنی بە خەڵکی هەڵەبجە دابوو کە سەردانی ئەو پارێزگایە دەکات، ئەمڕۆ بەڵێنەکەی خۆی بەجێگەیاند و پارێزگای هەڵەبجە بەسەرکردەوە؛ بڕیاریشیدا کۆلێژی پزیشکی لە هەڵەبجە بکرێتەوە.

 

لێدوانی فەرمی: د. مەهاباد کامیل، سەرۆکی زانکۆی هەڵەبجە بە ئاڤا نیوزی ڕاگەیاند: "ئەو کۆلێژە پزیشکییەی کە سەرۆکوەزیران بڕیاری کردنەوەی دا، لە ساڵی داهاتووەوە قوتابی وەردەگرێت".

 

باکگراوند: لە هەمانکاتدا سەرۆکوەزیران بارزانی چەند بڕیارێکی دیکەشی لە بەرژەوەندیی هاونیشتمانیانی هەڵەبجە دا. کردنەوەی ئەو کۆلێژە پزیشکییەش یەکێکبوو لە بڕیارەکان.

 

 

شەیری بکە لە: