سەرۆک بارزانی: هەڵبژاردنێکی مێژوویی لە هەرێمی کوردستان کرا

شەیری بکە لە:
سەرۆک بارزانی: هەڵبژاردنێکی مێژوویی لە هەرێمی کوردستان کرا

سەرۆک بارزانی لەمیانەی بەڕێوەچوونی کۆنگرەی پزیشکی میزۆپۆتامیا

ئاڤا نیوز

 

سەرۆک بارزانی لەمیانەی بەڕێوەچوونی کۆنگرەی پزیشکی میزۆپۆتامیا وتارێکی پێشکەشکرد و ڕایگەیاند، کاتی ئەوە هاتووە کابینەی داهاتوو بیر لە پلانی ستراتیژی بکاتەوە.

 

وێنە گەورەکە: سەندیکای پزیشکانی کوردستان بەهەماهەنگی لەگەڵ دەستەی بەڕێوەبەرانی کۆنفرانسی میزۆپۆتامیا، بۆ ماوەی دوو ڕۆژ لە کۆنگرەی پزیشکیدا هەڵوەستە لەسەر 13 بواری جیاوازی پزیشکی دەکەن و سەرۆک بارزانیش لە میانەی کۆنفڕانسەکەدا وتارێکی پێشکەش کرد.

 

لێدوانی فەرمی:  سەرۆک بارزانی لە میانەی بەڕێوەچوونی کۆنفڕانسەکە وتارێکی پێشکەشکرد و گوتی: ڕۆژی 20ـی مانگ هەڵبژاردنێکی مێژووی کرا، هاوکات دەرکەوت بۆ خەڵکی کوردستان وشەکانی پێش هەڵبژاردن و دوای هەڵبژاردن زۆر لایەن وەک یەک نەبوو.

 

سەرۆک بارزانی، لەبارەی بوونی کارگەی ماددەی هۆشبەر و بازرگانیکردن بەو ماددەیەوە ئاماژەی بەوەدا: دەبێت سنوورێک بۆ دروستکردنی کارگەی ماددەی هۆشبەر دابنرێت و ڕێگری بکرێت لە بازرگانیکردن پێوەی و ئەو کەسانەش ڕووبەڕووی یاسا بکرێنەوە کە ئەو کارە دەکەن.

 

لەلایەکی دیکەوە: سەرۆک بارزانی لەسەر پرسی کێشەکانی نێوان هەولێر و بەغدا قسەی بۆ ئامادەبووان کرد ڕایگەیاند: پێویستە چارەسەری هەموو گرفتەکان لەگەل بەغدا بە ڕێگەی دەستوور بکرێت.

 

لەبارەی پرسی پێکهێنانی کابینەی داهاتوو سەرۆک بارزانی گوتی: هیوادارم کابینەی 10ی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەسەر بنەمای دروستکردنی یەک هەرێم و یەک حکومەت و یەک هێزی پێشمەرگە، پێکبهێنرێت.

 

 

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: