لوبنان و ئیسرائیل نزیکن لە ئاگربەست

شەیری بکە لە:
لوبنان و ئیسرائیل نزیکن لە ئاگربەست

بۆدوومانی ئیسرائیل بۆسەر لوبنان، وێنە: BBC

ئاڤا نیوز

 

سەرۆکوەزیرانی لوبنان ڕایدەگەینێت، کە ڕەنگە لەگەڵ ئیسرائیل لە چەند ڕۆژی داهاتوو بگەنە ئاگربەست.

 

لێدوانی فەرمی: نەجیب میکاتی، سەرۆکوەزیرانی لوبنان ڕایگەیاند: هیوادارین لەماوەی چەند ڕۆژی داهاتوودا ڕێککەوتنی ئاگربەست لەگەڵ ئیسرائیل ڕابگەیەنین. 

 

ئەوەی پێشبینی دەکرێت: بەگوێرەیی ڕەشنووسی ڕێککەوتنەکە، ئاگربەستی سەرەتایی بۆ ماوەی 60 ڕۆژ دیاریکراوە، لەو ماوەیە  ئیسرائیل پێویستە هێزەکانی لە لوبنان بکشێنێتەوە. 

 

زانیاریی زیاتر: میکاتی باسی لەوەکردووە، بڕیارە ئەمرۆ31-10-2024، ئامۆس هۆکستین و برێت مەکگۆرک ڕاوێژکارانی جۆ بایدن سەرۆکی ئەمریکا، بۆ تاوتوێی کۆتایی هێنان بە شەڕی لوبنان سەردانی ئیسرائیل دەکەن. 

 

ئەمەش بزانە: میکاتی و هۆکستین پەیوەندییەکی تەلەفۆنیان ئەنجامداوە، بەگوێرەیی زانیارییە سەرەتاییەکان پێش 5 نۆڤمبەر لوبنان و ئیسرائیل دەگەنە ڕێککەوتن، ئەگەری ئەوەش هەیە ئاگربەست بکرێت.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ