کۆمەڵەی 20 شەڕ و گۆڕانی کەشوهەوا تاوتوێ دەکەن

شەیری بکە لە:
کۆمەڵەی 20 شەڕ و گۆڕانی کەشوهەوا تاوتوێ دەکەن

دیمەنێک لە کۆبوونەوەی ئەمجارەی کۆمەڵەی 20 - سەرچاوەی وێنە AFP

ئاڤا نیوز 

وەزیرانی دەرەوەی وڵاتانی کۆمەڵەی 20 کە بە "G20" ناسراون،  بۆ باسکردنی چەندین پرسی نێودەوڵەتی، لە شاری ریۆ دێ جانیرۆی بەرازیل کۆبوونەتەوە. 

 

وێنە گەورەکە: گرنگترین بابەتەکانی کۆبوونەوەی ئەمساڵ بریتین لە شەڕی ئیسرائیل و حەماس، شەڕی ڕووسیا و ئۆکراینا، پرسی هەژاری و نایەکسانیی ئابووری، بانک و بازرگانیی جیهانیی، گۆڕانکاریی لە چۆنیەتی بڕیاردان لە دامەزراوە نێودەوڵەتییەکانی وەک ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان، سەقامگیری و ئاسایشی جیهانی و هەروەها بابەتی گەرمبوونی زەوی و گۆڕانی ئاوهەوا. 

 

لێدوانی فەرمی: ماوریسۆ لیریۆ، نوێنەری بەڕازیل لە کۆمەڵەی 20 رایگەیاند: بەهۆی فراوانبوونی پێکدادانە سەربازییەکان لە سەرتاسەری جیهان، نەک تەنیا لە ئۆکراینا یان غەززە، بەڵکو لە 183 شوێنی دیکەی جیهان، ئێمە بە شێوەیەکی پراکتیکی گەڕاوینەتەوە بۆ ئەو ئاستە لە ناکۆکییەکان کە لە قۆناغی شەڕی ساردا هەبوون."

 

زانیاریی زیاتر: لە دیسێمبەری ساڵی ڕابردووەوە، سەرۆکایەتیی کۆمەڵەی 20 بە دەست بەڕازیلەوەیە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: