مقاوەمەی عێراق چوار هێرش دەکاتەسەر ئیسرائیل

شەیری بکە لە:
مقاوەمەی عێراق چوار هێرش دەکاتەسەر ئیسرائیل

بەرپەرچدانەوەی هێرشی مووشەکی لەلایەن ئیسرائیلەوە، وێنە: ABC

ئاڤا نیوز 

 

بەرەبەیانی ئەمڕۆ پێنجشەممە بەرەی مقاوەمەی ئیسلامی لە عێراق بە فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان، چوار هێرشی کردووەتەسەر ئیسرائیل و جەختیش لە بەردەوامی هێرشەکانی دەکاتەوە.

 

وێنە گەورەکە: بەرەی مقاوەمەی ئیسلامی لە عێراق بەشێوەی ڕۆژانە پێگەکانی ئیسرائیل لەناو وڵاتەکەدا دەکاتە ئامانج، حکومەتی عێراقیش بە فەرمی ڕایگەیاندووە کە نابێتە بەشێک لە شەڕ و هەوڵی چارەسەریی دیبلۆماسییانەی کێشەکان دەدات.

 

ڕاگەیێنراوی فەرمی: بەرەی مقاوەمەی ئیسلامی لە عێراق بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ بە فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان چەند پێگەیەکی گرنگ و سەربازیی ئیسرائیلیان لە بەرزاییەکانی جۆلان و باکوور و باشووری فەڵەستین کردووەتە ئامانج.

 

بەرەی مقاوەمەی ئیسلامی لە عێراق دەشڵێت؛ لەکاردانەوەی بە ئامانجگرتنی ژن و منداڵانی فەڵەستین و لوبنان لەلایەن ئیسرائیلەوە، لە هێرشەکانی بۆسەر ئەو قەوارەیە بەردەوام دەبێت.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: