ئەو 10 کاندیدەی بە کەمترین دەنگ دەگەنە پەرلەمان

شەیری بکە لە:
ئەو 10 کاندیدەی بە کەمترین دەنگ دەگەنە پەرلەمان

وێنەی و ڕیزبەندی ئەو 10 کاندیدەی کەمترین دەنگیان هێناوە، گرافیک - ڕامتین هەمەوەند

 

ئاڤا نیوز


کۆمیسیۆن ئەنجامی کۆتایی هەڵبژاردنەکانی ڕاگەیاند، 10 کاندید لەسەر ئاستی چوار بازنەکە بە کەمتر لە دوو هەزار دەنگ کورسی پەرلەمانیان بەدەستهێناوە و هەشتیان ئافرەتن.

وێنە گەورەکە: لەنێو ئەو کاندیدانەی بە کەمترین دەنگ دەرچوون، زۆرترینیان لە بازنەی هەولێرن و هیچ کاندیدێکی بازنەی دهۆکی تێدا نییە، چونکە لەو بازنەیە ئەو کاندیدەی بە کەمترین دەنگ دەرچووە دوو هەزار و  513 دەنگی هێناوە.

ئەوەی پێویستە بیزانیت: ئەو کاندیدەی بە کەمترین دەنگ دەبێتە پەرلەمانتار 227 دەنگی هێناوە و لە بازنەی هەولێرە و زۆرترینی نێو ئەو 10 کەسەش هەزار و 994 دەنگی هێناوە و لە هەمان بازنەیە.

زانیاریی بەدەستهاتوو: لیستی ئەو 10 کاندیدانەی کە بەکەمترین دەنگ کورسی پەرلەمان بەدەستهێناوە ئەمانەن:-

1. ئالا غائب حوسامەدين فەخری، بەرەی گەل بازنەی هەولێر 227 دەنگ.

2. سارا موحسن قادر عەلی، ڕەوتی هەڵوێست بازنەی هەولێر 335 دەنگ.

3. ژاكاو عەبدوڵڵا حەمەساڵح ميران، پارتی بازنەی هەڵەبجە 470 دەنگ.

4. سازگار فەريق عەبدوڵڵا محەممەد، ڕەوتی هەڵوێست بازنەی سلێمانی 737 دەنگ.

5. داستان بەهرام ڕەسول حەسەن، یەکێتی بازنەی هەولێر هەزار و 468 دەنگ.

6. جوانڕۆ محەممەد ئەحمەد حەمه، بزووتنەوەی گۆڕان بازنەی سلێمانی 1 هەزار و 561 دەنگ.

7. كەژان محەممەد كەريم عەباس، پارتی بازنەی سلێمانی  یەک هەزار و 657 دەنگ.

8. نيشتمان مستەفا ئەحمەد حەمەدئەمين، یەکێتی بازنەی هەولێر هەزار و 819 دەنگ.

9. بەختيار حەمەساڵح ئەحمەد وەلى، پارتی بازنەی سلێمانی 1 هەزار و 915 دەنگ.

10. سەوسەن كاكەمەم محەممەد مەولوود، نەوەی نوێ بازنەی هەولێر هەزار و 994 دەنگ.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: