کۆبوونەوەیەکی تایبەت بە هەڵبژاردنی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق دەکرێت

شەیری بکە لە:
کۆبوونەوەیەکی تایبەت بە هەڵبژاردنی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق دەکرێت

باڵەخانەی پەرلەمانی عێراق

ئاڤا نیوز


دوای داواکارییەکەی سەرکردەکانی چوارچێوەی هەماهەنگی، سەرۆکایەتیی پەرلەمانی عێراق بڕیاری دا سبەی پێنجشەممە کۆبوونەوەیەکی تایبەت بە هەڵبژاردنی سەرۆکی پەرلەمان بکات.

وێنە گەورەکە: نزیکەی ساڵێک بەسەر بڕیاری دوورخستنەوەی محەممەد حەلبووسی لە پۆستی سەرۆکی پەرلەمان تێدەپەڕێت، چوارچێوەی هەماهەنگی شیعەکانیش لە دوایین کۆبوونەوەی خۆیدا داوای کرد ڕۆژی پێنجشەممە دانیشتنێک بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکی نوێی پەرلەمان بکرێت.

ڕاگەیێنراوی فەرمی: سەرۆکایەتیی پەرلەمانی عێراق کارنامەی کۆبوونەوەی ڕۆژی پێنجشەممەی بڵاوکردەوە و تەنیا بڕگەیەک لەخۆدەگرێت، ئەویش بریتییە لە هەڵبژاردنی سەرۆکی نوێی پەرلەمان.

لەلایەکی دیکەوە: پۆستی سەرۆکی پەرلەمان پشکی سوننەکانە، بەڵام ئەو پێکهاتەیە لەناوخۆیاندا لەسەر کاندیدێک بۆ ئەو پۆستە ڕێکنەکەوتوون، حیزبی تەقەدووم و بەشێکی بەرچاوی چوارچێوەی هەماهەنگی پشتیوانی مەحموود مەشهەدانی دەکەن، سالم عیساویش کاندیدی بەشێک لە لایەنە سوننەکانە و کار بۆ سەرخستنی دەکەن.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ