بانگەشەی هەڵبژاردن بۆ سەرۆکی ئەمریکا گەرمتر دەبێت

شەیری بکە لە:

ئاڤا نیوز


لەگەڵ نزیکبوونەوەی زیاتری هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتیی ئەمریکا، بانگەشەی هەڵبژاردنیش گەرموگوڕتر دەبێت.
 

چیرۆکی سەرەکی: تیمی کامپەینی بانگەشەی دیموکراتەکان هەر لە گۆرانیبێژەوە تاوەکو سەرۆکی پێشوو بۆ کۆکردنەوەی دەنگ بۆ کامالا هاریس بەکاردێنن. 


لێدوانی فەرمی: لێجێند، گۆرانیبێژ دەڵێت: "فیلادێلفیا، دەمەوێت ئەمەت پێبڵێم؛ کامالا هاریس دەتبینێت، گوێت لێ دەگرێت، لە هەموو شارەکە گەڕاوە و گوێی لە ئێوە گرتووە و ئامادەیە بۆ ئێوە تێبکۆشێت، هەر وەک چۆن هەمیشە هەر وای کردووە."


لەلایەکی دیکەوە: باراک ئۆباما، سەرۆکی پێشووی ئەمریکا و سەرکردەیەکی دیاری دیموکراتەکانی ئەمریکا لە بانگەشەی دیموکراتەکاندا ڕەخنەی تووند لە ترەمپ دەگرێت. 


باراک ئۆباما دەڵێت: "ئەوەی من تێی ناگەم ئەوەیە بۆچی کەسێک پێیوایە دۆناڵد ترەمپ شتەکان بەشێوەیەک دەگۆڕێت کە بۆ ئێوە باش بێت؟ چونکە هیچ بەڵگەیەک نییە ئەم پیاوە بیر لە کەسێکی دیکە بکاتەوە جگە لە خۆی."

ئەمەش بزانە: ڕۆژی 5ـی نۆڤومبەر هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی ئەمریکا دەکرێت و لەو ڕۆژەدا سەرۆکی داهاتووی ئەمریکا دیاریی دەکرێت، کە یان کامالا هاریسە یان دۆناڵد ترەمپ. 

 

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: