وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان: پرۆسەی سەرپەرشتیکردن و دابەشکردنی مووچە تایبەتمەندی وەزارەتی دارایی عێراق نییە

شەیری بکە لە:
وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان: پرۆسەی سەرپەرشتیکردن و دابەشکردنی مووچە تایبەتمەندی وەزارەتی دارایی عێراق نییە

وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستان

ئاڤا نیوز

 

وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستان ڕوونکردنەوەیەکی سەبارەت بە پڕۆسەی بەبانکیکردن و دابەشکردنی مووچەی فەرمانبەران لەلایەن وەزارەتی دارایی حکومەتی عێراق بڵاوکردەوە.

 

ڕاگەیێنراوی فەرمی: ڕۆژی 2024/10/29، وەزارەتی دارایی و ئابووری حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، " پرسی دابەشکردن و سەرپەرشتیکردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان، بەگوێرەی پرەنسیپە گشتییەکانی سیستەمی فیدراڵی لە دەسەڵات و تایبەتمەندی وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستانە".

 

زانیاریی زیاتر: سەبارەت کۆتاییهاتنی کێشەی مووچە لەنێوان هەولێر و بەغدا، وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان دەڵێت،  "لەگەڵ وەزارەتی دارایی حکومەتی فیدراڵ ڕێکكەوتوون تاوەکو کۆتایی 2024 سەرجەم کێشە تەکنیکیەکانی لیستی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان چارەسەر بکەن."

 

لەلایەکی دیکە: ئەوەی پەیوەستە بە پڕۆژەی هەژماری من و تەوتین وەزارەتی دارایی ئاماژە بۆ ئەوە دەکات "هەموو ئەو بانکانەی بەشدارن لە پرۆژەی هەژماری من مۆڵەتپێدراوی بانکی ناوەندی عێراقن و سەرجەمیان لە پڕۆسەی ( توطين ) بەبانکیکردنی مووچەی فەرمانبەرانی عێراق بەشدارن و هیچ کێشەیەکی یاسایی و تەکنیکی لەبەردەم ئەو بانکانەدا نییە، تا پرۆسەی ( توطین ) بەبانکیکردنی مووچەی فەرمانبەران لە چوارچێوەی پڕۆژەی هەژماری من ئەنجام بدەن. 


ئەمەش بزانە: هاوپەیوەند بە بەشداریکردنی بانکی ڕەشید و ڕافیدەین لە هەژماری من لە ڕاگەیێنراوکەی وەزارەی دارایی ئەوە هاتووە " هیچ ڕێگرییەک نییە لەوەی بانکەکانی ڕەشید و ڕافیدەین یان هەر بانکێکی تر بەشداربن لە پڕۆژەی 'هەژماری من' ( توطین ) بەمەرجێک لەلایەن بانکی ناوەندی عێراقەوە ڕێگە پێدراو بێت و مەرجە هونەریەکانی تێدا بێت".

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: