
دیزاینی پردی تووەقووت لە هەڵەبجە
ئاڤا نیوز
سەرۆکوەزیران بارزانی سەردانی هەڵەبجە دەکات و بەردی بناغەی پرۆژەی تووەقوت دادەنێت؛ پردەکە سوودێکی زۆری بۆ جوتیارانی سنوورەکە دەبێت و ئیدی هەنار و بەرهەمەکانی دیکەی هەڵەبجە بە ئاسانی دەگەیێنرێنە بازاڕەکانی سلێمانی و ئیدارەی گەرمیان.
وێنە گەورەکە: سەرۆکوەزیران بارزانی، بەڵێنەکەی بەجێدەگەیێنێت و سەردانی هەڵەبجە دەکات؛ لەوێ چاوی بە بەرپرسانی شارەکە دەکەوێت و بەردی بناغەی پردی تووەقوت دادەنێت.
بۆچی گرنگە؟ ئەم پردە، پارێزگای هەڵەبجە بە ئیدارەی گەرمیان دەبەستێتەوە؛ بە تەواوبوونیشی ماوەی نێوان هەڵەبجە و کەلار دەبێتە کاتژمێرێک و 30 خولەک، ماوەی نێوان هەڵەبجە و دەربەندیخانیش دەبێتە 45 خولەک.
لێدوانی فەرمی: کاوە عەلی کەریم، جێگری پارێزگاری هەڵەبجە بۆ کاروباری هونەری بە ئاڤا نیوزی گوت: "ئەم پردە ئاسانکارییەکی زۆر بۆ دانیشتووانی هەڵەبجە، سلێمانی و ئیدارەی گەرمیان دەکات".
زانیاریی زیاتر: گوژمەی پرۆژەکە 30 ملیار و 345 ملیۆن دینارە. درێژەییەکەی 360 مەترە، پانییەکەی 15 مەترە و بەرزییەکەیشی 34 مەترە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 16 خولەک لەمەوپێش
ئیسرائیل هێرشەکانی بۆ سەر غەززە فراوانتر دەکات
- عێراق
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
فڕۆکەیەکی عێراقی لە جیاتی نەجەف؛ بەهەڵە لە بەغدا دەنیشێتەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
نانسی عەجرەم دێتە هەولێر و لە پاڤیلیۆن کۆنسێرت دەکات
20 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ئەمڕۆوە شەپۆلی گەشتیاری ڕوو لە شارەکانی هەرێمی کوردستان دەکات
22 کاتژمێر لەمەوپێش
ژنانی ئێران بەشدارییان لە نوێژی جەژن کرد
31 ئازار
ئاڤا ڕەمەزانێکی ملیار بینەری تێپەڕ کرد
30 ئازار
ئایا خواردنەوەی چا بۆ خانمانی دووگیان زیانبەخشە؟
29 ئازار
- کوردستان
- 2 خولەک لەمەوپێش
مانگی ڕابردوو لە ئێران 127 کەس دەستگیرکراون و زۆربەیان کورد بوون
- کوردستان
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەنجوومەنی ئاسایش: هێرشبەرەكەی ئەمڕۆی دهۆك سوورییە و سەر بە داعشە
- کوردستان
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
عەلی تەتەر: هێرشكارەكەی ئەمڕۆ خەڵكی دهۆك نییە
- کوردستان
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی سەرەخۆشی لە بەرهەم ساڵح دەکات
- کوردستان
- 16 کاتژمێر لەمەوپێش
لە دهۆک هێرش دەکرێتە سەر ڕێوڕەسمێکی پێکهاتەکان و بریندار هەیە