باڵێوزی ئەمریکا لە عێراق: پەیوەندی ئەمریکا لەگەڵ هەرێمی کوردستان یەکلایەنە نییە

شەیری بکە لە:
باڵێوزی ئەمریکا لە عێراق: پەیوەندی ئەمریکا لەگەڵ هەرێمی کوردستان یەکلایەنە نییە

ئالینا ڕۆمانۆوسکی، باڵێوزی ئەمریکا لە عێراق

ئاڤا نیوز


لە دیداری مێریدا باڵێوزی ئەمریکا لە عێراق تیشکی خستەسەر گرنگی پەیوەندیی نێوان هەردوولا، باسی لەوەکرد سەرەڕای هەموو ئاستەنگییەکان بەڵام پەیوەندییەکی باشیان لەگەڵ عێراق هەیە. 

 

لێدوانی فەرمی: ئالینا ڕۆمانۆوسکی، باڵێوزی ئەمریکا لە عێراق، سەبارەت بە هێرشی ئەم دواییەی ئیسرائیل بۆسەر ئێران ڕایگەیاند، ئەمریکا بەشداری نەکردووە لەو هێرشە، عێراق خۆی خاوەن سەروەرییە و ئێمە ناتوانین کۆنتڕۆڵی ئاسمانەکەی بکەین. 

 

زانیاریی زیاتر: ڕۆمانۆوسکی، سەبارەت بە هێرشەکەی سەر ماڵی شەهید پێشڕەو دزەیی ڕایگەیاند: "منیش دەمەوێت بزانم کێ هێرشەکەی ئەنجامداوە، کە چەند کیلۆمەترێک لە کۆنسوڵخانەی گشتی وڵاتەکەمان لە هەولێر دووربوو، لە وڵامێکی تردا وتی: ئەگەر ئێران بێت ئەو دراوسێیەکی نزیکی کوردستانە، مەبەست لەو هێرشکردنەی چیە". 

 

قووڵتر: باڵێوزی ئەمریکا لەبارەی پەیوەندی نێوان وڵاتەکەی و کوردستان باسی لەوەکرد، پەیوەندی ئەمریکا لەگەڵ هەرێمی کوردستان خۆشەویستییەکی دوولایەنەیە، هاوکات بووەتە چەترێک بۆ سەرمایەداران و بزنسمانانی ئەمریکی کە لێرە کار دەکەن، هاوکات چەندین خاڵی هاوبەشمان بەیەکەوە هەیە، ''کوردستان بەشێکە لە عێراق و پەیوەندییەکی تایبەت ئێمە پێکەوە دەبەستێتەوە''. 

 

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ