وەزارەتی دارایی لەبارەی دروستکردنی ئاستەنگ بۆ 'هەژماری من' هۆشداریی دەدات
- بزنس
- 29 تشرینی یەکەم
وەزارەتی دارایی و هەژماری من، گرافیک: ئاڤا
ئاڤا نیوز
بەپێی نوسراوێک کە واژووی ئاوات شێخ جەناب، وەزیری دارایی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەسەرە و دەست ئاڤا میدیا کەوتووە، داوای سزادانی ئەو کەسانە دەکات کە ڕێگری لە کارەکانی تیمی هەژماری من دەکەن.
وێنە گەورەکە: لەماوەی بانگەشەی هەڵبژاردن بافڵ تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان چەند جارێک هێرشیکردە سەر پرۆژەی هەژماری من و داوای لە فەرمانبەران دەکرد ناوی خۆیان لە پرۆژەکە تۆمار نەکەن، دواتر میدیاکانی یەکێتی بڵاویان کردەوە، سەرجەم نووسینگە و بنكەكانی پڕۆژەی هەژماری من لە سلێمانی داخراون، ئەمەش کاردانەوەی بەدوای خۆیدا هێنا و وەزیری دارایی حکومەتی هەرێمی کوردستان هۆشداریی دەداتە بانکە بازرگانییەکانی سنووری پارێزگاکانی سلێمانی و هەڵەبجە.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: بەگوێرەی نووسراوێک کە واژووی ئاوات شێخ جەناب، وەزیری دارایی حکومەتی هەرێمی کوردستانی لەسەرە بۆ بەڕێوبەرایەتیی گشتیی بانکە بازرگانییەکان/بانکەکانی مەڵکەندی و تووی مەلیک و تانجەڕۆ، هەڵەبجە، چەمچەماڵ نێردراوە، ئاماژە بەوە دەکات کە هەژماری من پرۆژەیەکی سەرتاسەریی حکومەتی هەرێمی کوردستانە و لەلایەن سەرۆکایەتیی ئەنجوومەنی وەزیرانەوە پەسەند کراوە.
زانیاریی زیاتر: لە نووسراوەکەدا هاتووە پێویستە پرۆژەی هەژماری من، وەک خۆی لە سەرجەم پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان جێبەجێ بکرێت، هاوکات هەر بەڕێوەبەر و فەرمانبەرێک لەو بانکانە کە تایبەتکراون بۆ جێبەجێکردنی پرۆژەکە، ڕێگریی و ئاستەنگ بۆ کارمەندانی هەژماری من دروست بکات، دووچاری لێپرسینەوە دەبێت.
لەلایەکی دیکەوە: ڕۆژی دووشەممە 2024/10/28, د.ئومێد سەباح، سەرۆكی دیوانی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان لە كۆنفڕانسێكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند: هەژماری من پڕۆژەیەكی یاساییە، لە كۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیران هەموو ئەندامان دەنگیان لەسەر داوە، بەپێی یاسا وەزارەتی دارایی تاكە لایەنە بۆ دیاریكردنی شێوازی دابەشكردنی مووچە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- بیروڕا
- 22 خولەک لەمەوپێش
"هەرێما کوردستانێ وەکە فاکتەرێ سەقامگیریێ"
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
تەقەكەرەكانی دوێنێ شەوی هەولێر دەستگیر كران
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
بەوێنە؛ مەزارگەی شێخ عەبدولقادری گەیلانی لە بەغدا
1 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕەوا جەمال کۆنسێرتێک ساز دەکات
2 کاتژمێر لەمەوپێش
بەتەمەنترین هاووڵاتی لە کوردستان و عێراق لە سەرژمێری تۆمار کرا
18 کاتژمێر لەمەوپێش
شەوی ڕابردوو 27 منداڵ لەدایکبوون و لە سەرژمێری تۆمار ناکرێن
20 تشرینی دووەم
گرانترین خواردن لە جیهاندا لە هەولێر دروست دەکرێت
18 تشرینی دووەم
- بزنس
- 17 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ئاڤاوە شوێن و نرخی ئەو زەوییانەی بەسەر فەرمانبەران دابەشدەکرێن بزانە
- بزنس
- 19 تشرینی دووەم
كام جۆری فەرمانبەرانی گرێبەست دەكرێن بە هەمیشەیی؟
- بزنس
- 19 تشرینی دووەم
لیستی مووچەی مانگی 11 ئامادە دەکرێت