کۆریای باشوور: فەرماندەکانی کۆریای باکوور دەچنە نێو ڕیزەکانی سوپای ڕووسیا

شەیری بکە لە:
کۆریای باشوور: فەرماندەکانی کۆریای باکوور دەچنە نێو ڕیزەکانی سوپای ڕووسیا

دیمەنی نمایشی سەربازی کۆریای باکوور، وێنە: japantimes

ئاڤا نیوز

 

لی سیۆنگ-کویون، پەرلەمانتارێکی کۆریای باشوور باس لەوە دەکات کە زانیویانە فەرماندە باڵاکانی کۆریای باکوور، ڕەنگە بچنە نێو ڕیزەکانی سووپای ڕووسیا بۆ ئەوەی لە دژی ئۆکڕاینا شەڕ بکەن.

 

وێنە گەورەکە: قسەی ئەو پەرلەمانتارە دوای ئەوە دێت، ڕۆژی ڕابردوو ڤۆلۆدیمێر زێلێنسکی، سەرۆکی ئۆکراینا ئەوەی ئاشکراکرد بەم نزیکانە 3000  فەرماندە و سەربازی کۆریای باکوور دەچنە نێو ڕیزەکانی سوپای رووسیا، بەم زووانەش ژمارەیان بۆ 12 هەزار سەرباز زیاد دەکات.

 

ئەوەی پێویستە بیزانیت: بەپێی زانیارییەکان ئەم سەربازانە هاوشان لەگەڵ سووپای ڕووسیا لە دژی ئۆکراینا شەڕ دەکەن و ئەرکی ڕاهێنانی سەربازیشیان لە ئەستۆدایە.

 

لێدوانی فەرمی: لی سیۆنگ کوون، پەرلەمانتاری کۆریای باشوور ڕایگەیاندووە، "دەزگای هەواڵگریی نیشتمانی وڵاتەکەی بەدواداچوون بۆ ئەگەری ئەوە دەکات، هەندێک لە ژەنەڕاڵە سەربازییە پلە باڵاکانی کۆریای باکوور لە ناوچەکانی هێڵی پێشەوەی شەڕی ڕووسیا لە دژی ئۆکراینا بن.

 

زانیاریی زیاتر: ئەم هەنگاوە پیۆنگیانگ وەک هاوکارییەکی سەربازییە بۆ مۆسکۆ لەو شەڕەی ئێستا دەیکات لە دژی ئۆکراینا.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: