شاخه‌وان عه‌بدوڵڵا: نابێت هیچ كه‌سێک له‌ عێراق خۆی به‌ باڵاتر له‌ ده‌ستوور بزانێت

شەیری بکە لە:
شاخەوان عەبدوڵڵا، جێگری سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق - نووسینگەی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق

شاخەوان عەبدوڵڵا، جێگری سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق - نووسینگەی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق

ئاڤا نیوز

 

دوای ڕەتکردنەوەی بەهەرێمبوونی ئەنبار؛ بەشێکی کەسایەتییە سیاسییەکان و چاودێران ڕەتکردنەوەی بە پێچەوانەی دەستوور دەزانن.  

 

لێدوانی فەرمی: شاخه‌وان عه‌بدوڵڵا، جێگری سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق دوای ڕەتکردنەوەی بەهەرێمبوونی پارێزگای ئەنبار، ڕایگەیاند: نابێت هیچ كه‌سێک له‌ عێراق خۆی به‌ باڵاتر له‌ ده‌ستوور بزانێت، له‌به‌رئه‌وه‌ی مادده‌ی 119 له‌ ده‌ستوور ڕێککارەکانی دروستبوونی هه‌رێمی نوێی له‌ عێراق دیاری كردووە. 

 

ئەوەی پێویستە بیزانیت: فایەق زێدان، لە 18-02-2024 ، لەمیانی كۆبوونەوەی لەگەڵ پارێزگاری ئەنبار و سەرۆكی ئەنجوومەنی پارێزگاكە پێیانی گوت: بیرۆكەی دروستكردنی هەرێمی دیکە لەهەر ناوچەیەكی دیکەی عێراق ڕەتكراوەیە، چونكە هەڕەشە لە یەكپارچەیی وڵات دەكات.

 

گۆشەیەکی دیکەی دیمەنەکە: چوارچێوەی هەماهەنگی ساڵانێكی زۆرە دژایەتی بیرۆكەی پێكهێنانی هەرێمی نوێ‌ دەكات، دژی ئەو ئاراستەیە دەوەستێتەوە لەهەر لایەنێكەوە بێت.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: