نوێنەری عێراق لە نەتەوە یەکگرتووەکان: سەروەرییمان پێشێلکراوە

شەیری بکە لە:
نوێنەری عێراق لە نەتەوە یەکگرتووەکان: سەروەرییمان پێشێلکراوە

ئاڵای وڵاتانی ئیسرائیل و ئێران، وێنە: ina

ئاڤا نیوز

‌‏نوێنەری عێراق لە نەتەوە یەکگرتووەکان دەڵێت، ئیسرائیل سەروەری ئاسمانی وڵاتەکەیانی پێشێلکردووە و هێرشی کردووەتەسەر ئێران، جەختیش دەکاتەوە کە بەغدا ڕێگەنادات ئاسمان و خاکەکەی بۆ هێرش کردنەسەر وڵاتانی دراوسێی بەکاربهێنرێت.

 

وێنە گەورەکە: بەرەبەیانی ڕۆژی شەممە 26-10-،2024 وەک وەڵامێک بۆ هێرشە مووشەکییەکەی تاران بۆ سەر تەلئەڤیڤ لە سەرەتای مانگی ئۆکتۆبەر، ئیسرائیل هێرشیکردە سەر دامەزراوە سەربازییەکانی ئێران.

 

لێدوانی فەرمی: عەباس کازم عوبێد، ‌‏نوێنەری عێراق لە نەتەوە یەکگرتووەکان، بەشداری لە کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی ئاسایشی نیودەوڵەتیدا کرد، کە تایبەت بوو بە هێرشەکەی ئیسرائیل بۆسەر ئێران و ئەوەشی خستەڕوو، بەغدا پێشتر هۆشداریی دابوو لەبەرامبەر ڕەفتارەکانی ئیسرائیل و لە دوا هەنگاویشیدا و بۆ هێرش کردنەسەر ئێران، ئاسمانی عێراقی بەزاندووە.

 

بەوتەی ‏نوێنەری عێراق لە نەتەوە یەکگرتووەکان، ئەنجوومەنی ئاسایش ڕێکاری پێویستی بۆ ڕاگرتنی ئیسرائیل نەگرتووەتەبەر، بۆیە داوایکرد ئەنجوومەنەکە بەرپرسیارییەتی هەڵبگرێت و دەستبەجێ هەوڵی ڕاگرتنی شەڕ لە غەززە و لوبنان بدات.

 

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ