ئاڤا میدیا دەبێتە سپۆنسەری میدیایی گەورەترین پێشانگەی خانووبەرە و وەبەرهێنان

شەیری بکە لە:
ئاڤا میدیا دەبێتە سپۆنسەری میدیایی گەورەترین پێشانگەی خانووبەرە و وەبەرهێنان

پێشانگەی نێودەوڵەتی هەولێر

ئاڤا نیوز

 

گەورەترین پێشانگەی خانووبەرە و وەبەرهێنان بە سپۆنسەریی میدیایی ئاڤا میدیا لە هەولێر دەکرێتەوە و چەندین کۆمپانیا لە 15 وڵاتی جیاوازەوە بەشداریی تێدا دەکەن.

 

وێنە گەورەکە: بڕیارە سبەی سێشەممە 29-10-2024، بەئامادەبوونی سەرۆكوەزیران بارزانی، پێشانگەی نێودەوڵەتی خانووبەرە و وەبەرهێنان لە هەولێری پایتەخت بكرێتەوە و ماوەی چوار ڕۆژیش بەردەوام دەبێت.

 

زانیاریی زیاتر: پێشانگەکە گەورەترین پێشانگەی خانووبەرە و وەبەرهێنانە و زیاتر لە 260 کۆمپانیای ناوخۆ و نێودەوڵەتی تێیدا بەشدار دەبن. 

 

زانیاریی لە پەیامنێرەوە: هەردی سەلام، ئەندازیار و ڕێکخەریی گشتیی پێشانگەی خانووبەرە و وەبەرهێنان لە هەولێر بە کوردستان حەسەن، پەیامنێری دیبلۆماسی ئاڤا نیوزی ڕاگەیاند: پێشانگەکە کاریگەریی ئەرێنی لەسەر جووڵەی بازار دەبێت، زیاتر لە 260 کۆمپانیای بەشداریی لە پێشانگەکە دەکەن، کە 140 کۆمپانیای ناوخۆیی و 120 کۆمپانیای نێودەوڵەتین لە 15 وڵاتی جیاوازەوە، هاوکات داوا لە خەڵکی دەکات سەردانی پێشانگەکە بکەن و دەڵێت: ئۆفەری زۆر تایبەتی تێدایە.

 

ئەمەش بزانە: دیارترین ئەو وڵاتانەی بەشداریی لەو پێشانگەیەدا دەکەن، "ئیمارات، تورکیا و ئێران"ـن، پێشبینی دەکرێت زیاتر لە 60 هەزار کەس سەردانی پێشانگەکە بکەن.

 

باکگراوند: ساڵی ڕابردوو زیاتر لە 52 هەزار کەس سەردانی پێشانگەی نێودەوڵەتی هەولێریان بۆ خانووبەرە و وەبەرهێنان کرد و زیاتر لە 200 کۆمپانیاش بەشدارییان کرد.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: