وەزیری پلاندانان: بە ئەنجامدانی سەرژمێری ژمارەی دانیشتووانی هەرێمی كورستان زیاد دەكات
- کوردستان
- 28 تشرینی یەکەم
نەخشە و ژمارەی دانیشتوانی عێراق
ئاڤا نیوز
شاندێكی هەرێمی كوردستان ئێستا لە شاری بەغدایە و یەكێك لەو پرسانەی كە لەگەڵ بەرپرسانی باڵای حكومەتی عێراق تاوتوێی دەكات، سەرژمێریی گشتییە، هەرێمی كوردستان چەند تێبینییەكی هەیە و عێراقیش وەڵامی ئەرێنی نییە.
وێنە گەورەكە: سەرژمێریی گشتی لە سەرتاسەری عێراق لە ڕۆژی 20-11-2024 دەكرێت, بەڵام هەرێمی كوردستان چەند تێبینییەكی لەسەر پرۆسەكە هەیە سەبارەت بە ناوچە كوردستانییەكانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم، تاوەكو ئێستا حكومەتی عێراق لەمبارەیەوە وەڵامی ئەرێنی نییە.
لێدوانی فەرمی: دارا ڕەشید، وەزیری پلاندانانی حكومەتی هەرێمی كوردستان لە كۆنفڕانسێكی ڕۆژنامەوانیدا لە بەغدا ڕایگەیاند: حكومەتی هەرێمی كوردستان لەگەڵ ئەنجامدانی سەرژمێریی گشتییە و زۆر گرنگە بكرێت، چونكە لە ئەنجامی سەرژمێرییەكە ژمارەی دانیشتووانی هەرێمی كوردستان زیاد دەكات و بەشە بودجەی هەرێمی كوردستان لە12.67%ـەوە زیاد دەكات بۆ 15%، هاوكات ژمارەی كورسییەكانی كوردیش لە پەرلەمانی عێراق زیاد دەكات.
لەلایەكی دیكەوە: وەزیری پلاندانان ئاماژەی بە ئەوەش دا، حكومەتی هەرێمی كوردستان چەند تێبینییەكی لەسەر پرۆسەی سەرژمێریی گشتیی هەیە کە پەیوەستە بە سەرجەم ناوچە كوردستانییەكانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم، لە شنگالەوە تاوەكو خانەقین، كورد مێژووییەكی تاڵی لەگەڵ سەرژمێریی گشتیی هەیە و لە ساڵانی ڕابردوو بەهۆی پرۆسەكانی تەعریب و ڕاگواستنەوە، ژمارەی كورد لەو ناوچانە كەم كراونەتەوە.
ئەمەش بزانە: حكومەتی هەرێمی كوردستان چەند ڕێككەوتنێكی سەرەتایی لەگەڵ حكومەتی عێراق كردووە سەبارەت بە شێوازی جێبەجێكردنی سەرژمێریی گشتی لە ناوچە كوردستانییەكان و ئەو ناوچانەی دەكەونە سنووری ماددەی 140، بەڵام بەپێی گوتەی وەزیری پلاندانان، عێراق تاوەكو ئێستا پابەندی ڕێككەوتنەكە نەبووە و وەڵامی ئەرێنی نییە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: حكومەتی هەرێمی كوردستان داوا دەكات هەر كەسێك ڕەچەڵەكی لە چ ناوچەیەك بووە، لە پرۆسەی سەرژمێریدا ناوی لەسەر هەمان شوێن تۆمار بكرێت، نەك ئەو شوێنەی كە بۆی ڕاگوێزراوە یان ئاوارە بووە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 31 خولەک لەمەوپێش
حەماس پێشوازی لە بڕیارەکەی دادگای نێودەوڵەتیی دەکات
- عێراق
- 40 خولەک لەمەوپێش
مەندەلاوی: ئەمریکا بەر پرسیارە لەهەر هێرشێکی ئیسرائیل بۆ سەر عێراق
- کوردستان
- 52 خولەک لەمەوپێش
مەحموود مەشهەدانی بەشداریی كۆڕبەندی "مێپس2024" لە دهۆک دەكات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
بەوێنە؛ مەزارگەی شێخ عەبدولقادری گەیلانی لە بەغدا
3 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕەوا جەمال کۆنسێرتێک ساز دەکات
3 کاتژمێر لەمەوپێش
بەتەمەنترین هاووڵاتی لە کوردستان و عێراق لە سەرژمێری تۆمار کرا
20 کاتژمێر لەمەوپێش
شەوی ڕابردوو 27 منداڵ لەدایکبوون و لە سەرژمێری تۆمار ناکرێن
20 تشرینی دووەم
گرانترین خواردن لە جیهاندا لە هەولێر دروست دەکرێت
18 تشرینی دووەم
- کوردستان
- 52 خولەک لەمەوپێش
مەحموود مەشهەدانی بەشداریی كۆڕبەندی "مێپس2024" لە دهۆک دەكات
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ناوەڕۆكی 70 پرسیارەكەی سەرژمێری داواكاریی وەزارەتەكانە
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لە سەرسنگ چەند منداڵێک بەناوی ئەستێرەکانی تۆپی پێی بەرازیل ناونراون