عەممار حەكیم گەیشتە ھەولێر

شەیری بکە لە:
عەممار حەكیم گەیشتە ھەولێر

وەزیری ناوخۆی حکومەتی هەرێم لەگەڵ عەممار حەکیم و شاندی یاوەری

ئاڤا نیوز

 

عەممار حەكیم، سەرۆكی ڕەوتی حیكمەی نیشتیمانی بە سەردانێك گەیشتە هەولێری پایتەختی هەرێمی كوردستان.

 

زانیاریی بەدەستهاتوو: ئەمشەو دووشەممە 28-10-2024، عەممار حەكیم، لە ڕێگەی فڕۆكەوە گەیشتە هەولێری پایتەختی هەرێمی كوردستان و لە فڕۆكەخانە لەلایەن ڕێبەر ئەحمەد، وەزیری ناوخۆ و فەوزی هەریری، سەرۆکی دیوانی سەرۆکایەتی هەرێمی كوردستان و ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر پێشوازیی لێكرا.

 

لەلایەكی دیكەوە: وا بڕیارە لە سەردانەکەیدا بۆ  شاری هەولێر، عەممار حەكیم سەبارەت بە چەند پرسێکی سیاسی، دیدار و کۆبوونەوە لەگەڵ بەرپرسانی باڵای هەرێمی کوردستان ئەنجام بدات.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ