د. ئومێد سەباح: وەزارەتی دارایی تاكە لایەنە بۆ دیاریكردنی شێوازی دابەشكردنی مووچە

شەیری بکە لە:
د. ئومێد سەباح: وەزارەتی دارایی تاكە لایەنە بۆ دیاریكردنی شێوازی دابەشكردنی مووچە

د.ئومێد سەباح، سەرۆكی دیوانی ئەنجوومەنی وەزیران

ئاڤا نیوز

 

سەرۆكی دیوانی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان لەبارەی پڕۆژەی هەژماری منەوە دەڵێ پڕۆژەیەكی یاساییە و سەرجەم ئەندامانی ئەنجوومەنی وەزیران دەنگیان لەسەر داوە.

 

وێنە گەورەکە: بافڵ تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتی لەکاتی بانگەشەی هەڵبژاردن چەند جارێک هێرشی کردە سەر پرۆژەی هەژماری من و داوای لە فەرمانبەران کرد ناوی خۆیان لە پرۆژەکە تۆمار نەکەن، دواتر ڕۆژی پێنجشەممە 24-10-2024 میدیاکانی یەکێتی بڵاویان کردەوە، سەرجەم نووسینگە و بنكەكانی پڕۆژەی هەژماری من لە سلێمانی داخراون، بەڵام سەرچاوەیەک لە پرۆژەی هەژماری من بە ئاڤا نیوزی ڕاگەیاند، پرۆسەکە بەردەوامە، نەوەستاوە و لە فراوانبووندایە.

 


لێدوانی فەرمی: د.ئومێد سەباح، سەرۆكی دیوانی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان لە كۆنفڕانسێكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند: هەژماری من پڕۆژەیەكی یاساییە، لە كۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیران هەموو ئەندامان دەنگیان لەسەر داوە، بەپێی یاسا وەزارەتی دارایی تاكە لایەنە بۆ دیاریكردنی شێوازی دابەشكردنی مووچە.

 

لەلایەكی دیكەوە: سەرۆکی دیوانی ئەنجوومەنی وەزیران، لە دوو نووسراوی جیاوازدا کە ڕۆژانی 27 و 28ی ئەم مانگە دەرکراون، لەبارەی ڕێگریکردن لە پرۆژەی هەژماری من هۆشداری دەدات و ڕایدەگەیێنێت، هەر کەسێک ڕێگری لێبکات، یان هەر فەرمانبەرێک کەمتەرخەمی بکات و بەربەست دروست بکات، سزا دەدرێت و ڕێککاری یاسایی بەرامبەر دەگیرێتە بەر. جەختیش دەکاتەوە وەزارەتی دارایی و ئابووری تاکە لایەنی تایبەتمەندە بە دیاریکردنی شێوازی دابەشکردنی مووچە.

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ