ئومێد سەباح: شاندێک بۆ مووچەی مانگی 10 لە بەغدایە

شەیری بکە لە:

د.ئومێد سەباح، سەرۆكی دیوانی ئەنجوومەنی وەزیران

ئاڤا نیوز

 

تیمێکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ چارەسەکردنی کێشەکانی بەردەم ناردنی مووچەی مانگەکانی داهاتوو لە بەغدایە.

 

وێنە گەورەکە: تیمێکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە لیستی مووچەی مانگی 10وە لە بەغدایە و کێشەکانی بەردەم ناردنی مووچە لەگەڵ وەزارەتی دارایی عێڕاق تاوتوێ دەکەن. 

 

کۆنگرەی ڕۆژنامەوانی: د.ئومێد سەباح، سەرۆكی دیوانی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان لە بەغدا ڕایگەیاند: بۆ مووچەی مانگی 10 تیمێكی تەكنیكیی هەرێمی کوردستان لە بەغدایە.  هاوکات چەند کێشەیەک سەبارەت بە مووچەی مانگەکانی 10 و 11 و 12 ساڵی داهاتووش هەیە و دەبێ یەکلایی بکرێنەوە.


ئومێد سەباح باسی لەوە کرد لیستی مووچەی مانگی 10 ئامادەیە ڕادەستی وەزارەتی دارایی عێراق بکرێت.

 

لەلایەکی دیکەوە: د. ئومێد سەباح ئاشکرای دەکات، کێشەکانی بەردەم ناردنی مووچە پلە بەرزکردنەوەی فەرمانبەران، سەرمووچە و دەرماڵەن کە دەبێت یەکلا بکرێنەوە. جەختیش لەوە دەکاتەوە داواکارییەکانمان مافی ڕەوای خۆمانە و هەموویان لەنێو یاسای بودجە جێی کراوەتەوە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: