خەمیس خەنجەر دەستی لەکار کێشایەوە

شەیری بکە لە:
خەمیس خەنجەر دەستی لەکار کێشایەوە

خەمیس خەنجەر

ئاڤا نیوز

 

حیزبی سیادەی عێراق ڕایدەگەیێنێت، خەمیس خەنجەر وەکو سەرۆکی حیزبەکە دەستی لەکار کێشاوەتەوە.

 

وێنە گەورەکە: بەگوێرەى نووسراوێکی نووسینگەی ئەمیندارى گشتیی پارتی سیادە، کە لە 27ی تشرینی یەکەمی 2024 دەرچووە و ئاراستەی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق کراوە، ئاماژە بەوەدەکات، دەستلەکارکێشانەوەی خەمیس خەنجەر، لە سەرۆکایەتیی حیزبەکە پەسەند کراوە.

 

لێدوانی فەرمی: زەید عەبدولوەهاب، بەڕێوەبەری نووسینگەی خەمیس خەنجەر بۆ ئاڤا نیوز هەواڵی دەست لەکار کێشانەوەی خەمیس خەنجەری پشتڕاست کردەوە.

 

نووسراوی فەرمی: عەلی سەیفەددین سەعدوون، ئەمینداری گشتیی حیزبی سیادە لە نووسراوێکدا کە ئاراستەی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراقی کردووە، داوا دەکات دەستلەکارکێشانەوەی  خەمیس فەرحان عەلی (خەمیس خەنجەر) قبووڵ بکەن و دەستەی لێپرسینەوە و دادپەروەری لایەنە پەیوەندیدارەکان لەم بارەیەوە ئاگادار بکەنەوە و پێویست ناکات وردبینی لە ناوەکەی بکرێت.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ