لە هەولێر دژی کارەبای 24 کاتژمێری خۆپێشاندان دەکرێت

شەیری بکە لە:

ئاڤا نیوز


لە هەولێر خاوەن مۆلیدە تایبەتەکان دژی دابینکردنی کارەبای 24 کاتژمێری خۆپێشاندانیان کرد و داوایان کرد پرۆژەکە بۆ چەند ساڵێک دوابخرێت.

وێنە گەورەکە: چەند مانگێکە سەرۆکوەزیران مەسروور بارزانی پڕۆژەی ڕووناکی ڕاگەیاندووە، پرۆژەکە بۆ دابینکردنی کارەبای 24 کاتژمێرییە بۆ سەرتاسەری هەرێمی کوردستان لە دوو ساڵی داهاتوودا.

 

ئەوەی پێویستە بیزانیت: لە خۆپێشاندانەکەدا خاوەن مۆلیدە تایبەتەکانی هەولێر و دەوروبەری داوایان لە حکومەت کرد پێدانی کارەبای 24 کاتژمێری بە سێ ڕێگە بە هاونیشمانیان بدرێت، بە ڕێگەی مۆلیدە تایبەتەکان، پڕۆژەی ڕووناکی و کارەبای نیشتمانی.

لێدوانی فەرمی: نەبەز عەبدولحەمید، قایمقامی هەولێر چووە نێو خۆپێشاندانەکە، قسەی بۆ خاوەن مۆلیدەکان کرد و گوتی، حکومەت لەپێناو بەرژەوەندیی گشتی گەورەترین پڕۆژەی لەکەرتی کارەبا دەستپێکردووە، ناکرێت لەبەر بەرژەوەندی کەسیی ڕابگیرێت.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: