مامۆستایانی گرێبەست لە زانکۆ و پەیمانگەکان دەستبەکار دەبن

شەیری بکە لە:
مامۆستایانی گرێبەست لە زانکۆ و پەیمانگەکان دەستبەکار دەبن

تابلۆی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی، وێنە: محەممەش شوانی - ئاڤا نیوز

ئاڤا نیوز


وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی، سەرجەم زانکۆ حکومییەکانی هەرێمی کوردستانی ڕاسپاردووە فەرمانی دەستبەکاربوون بۆ وانەبێژان دەربکەن، لە ئەمڕۆوە دەتوانن پڕۆسی بایۆمرتری دەستپێبکەن.

 

وێنە گەورەکە: بە فەرمانی سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی، مامۆستایانی وانەبێژی خوێندنی باڵا گرێبەستیان بۆ کرا، بڕیارە چوار هەزار و 104 مامۆستای وانەبێژ لە زانکۆ و پەیمانگە حکومییەکانی هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە، مووچەیان بەگوێرەی بڕوانامەکانیان لە 400  هەزارەوە بۆ ملیۆنێک و 200 هەزار دینار دەبێت.

 

لێدوانی فەرمی: د. توانا نەجەف، سەرۆکی دیوانی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی بە ئاڤا نیوزی گوت؛ "لە ئەمڕۆوە مامۆستایانی وانەبێژ دەتوانن نووسراوی دەستبەکاربوونیان ببەن بۆ ئەوەی پڕۆسەی بایۆمەتری بکەن، دوای تەواوکردنی ئەو ڕێکارە مووچەی گرێبەستیان بۆ خەرج دەکرێت."

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ