بریکاری وەزارەتی دارایی عێراق: هەژماری من و تەوتین یەک پرۆسەن

شەیری بکە لە:
بریکاری وەزارەتی دارایی عێراق: هەژماری من و تەوتین یەک پرۆسەن

هەژماری من، وێنە: ئاڤا

ئاڤا نیوز

 

دادگای فیدراڵی، حکومەتی عێراقی بە خەرجکردنی  مووچە و شایستە داراییەکانی خەڵکی هەرێمی کوردستان پابەند کردووە، بریکاری وەزارەتی دارایی عێراقیش دەڵێت 'پێویستە حیزب و لایەنە سیاسییەکان پرسی بەبانکیکردنی مووچەی مووچەخۆران لە ململانێی سیاسیی بەدووربگرن و یاری بە سۆزی مووچەخۆر نەکەن'.


چیرۆکی سەرەکی: لە ماوەکانی ڕابردوودا هەندێک لایەنی سیاسیی لە بانگەشەکانیان باسیان لەوە دەکرد کە ڕێگە بە 'هەژماری من' نادەن تا لە سلێمانی بەردەوام بێت، لە کاتێکدا بەشێکی زۆر لە مووچەخۆرانی سلێمانی مووچەکانیان لەو ڕێگەیەوە وەردەگرن.


ڕاگەیێنراوی فەرمی: مەسعود حەیدەر، بریکاری وەزارەتی دارایی عێراق لەسەر 'هەژماری من' و 'تەوتین'، ئاماژە بەوە دەکات: هەژماری من و تەوتین یەک پرۆسەیە و ئەویش بە بانکیکردنی مووچەیە چ لە کەرتی تایبەت یان گشتی و لە بانکە حکومییەکان یان تایبەتەکان بێت.


دەقی ڕوونکردەوەکە بەم جۆرەیە:


1- هەژماری من و توطين یەک پرۆسەن، کە دەبێتە بە بانکیکردنی مووچە لە کەرتی گشتیی، یان کەرتی تایبەت بێت.

 

2- بەگوێرەی ماددەکانی 117 و 121ی دەستووری عێراق، حکومەتی هەرێمی کوردستان بەرپرسە لە بەڕێوەبردن و حوکمڕانی هەرێمی کوردستان، هیج دامودەزگایەکی فیدراڵی ناتوانێت ڕاستەوخۆ مامەڵە لەگەڵ دانیشتووان یان مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان بکات.

 

3- دادگای باڵای فیدراڵی مووچە و شایستە داراییەکانی خەڵکی هەرێمی کوردستانی لە هەموو گرفتێک دوورخستووەتەوە، حکومەتی  فیدراڵی بە خەرجکردنی مووچە وەکو هەموو دامودەزگاکانی تری عێراق پەیوەست کردووە.

 

4- لە ڕوونکردنەوەی سەرۆکی دادگای فیدراڵیدا هاتووە، کە بە بانکیکردن 'هەژماری من' و 'توطين' يان هەر ناوێکی دیکە بێت، مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان دەکرێت لە هەر بانکێک بێت، کە لەلایەن بانکی ناوەندی عێراقەوە ڕێگەپێدراو بێت. 

 

5- ڕێکارەکانی حکومەتی هەرێم بۆ بەبانکیکردنی مووچە، کارێکە لە خزمەت مووچەخۆران و ئابووری هەرێمی کوردستان و جێبەجێکردنی بڕیاری دادگای فیدراڵیە، زۆرێک لە فەرمانبەرانی عێراقیش مووچەکانیان لە بانکە ناحکومێکانە.

 

6- پێویستە هەندێک حیزب و لایەن لە هەرێمی کوردستان ئەم بابەتە لە ململانێی سیاسیی و یاریکردن بە سۆزی مووچەخۆرانەوە بەدوور بگرن ، پێدانی مووچە تەنها لە ڕێگەی وەزارەتی دارایی هەرێمەوە دەبێت و هەردوو وەزارەتی دارایی عێراق و هەرێم هەماهەنگی تەواو هەیە لەو بارەیەوە. 

 

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ