تورکیا 157 پێگەی پەکەکە و یەپەگە بۆردوومان دەکات

شەیری بکە لە:
تورکیا 157 پێگەی پەکەکە و یەپەگە بۆردوومان دەکات

فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی تورکیا

ئاڤا نیوز

دەزگای هەواڵگریی تورکیا ڕایدەگەیێنێ، بە بەکارهێنانی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی جۆری ئەنکا، 157 پێگەی پەکەکە و یەپەگەیان لە هەرێمی کوردستان و ڕۆژئاوای کوردستان بۆردوومان کردووە.
 
وێنە گەورەکە: دوای هێرشە چەکدارییەکەی سەر دامەزراوەی فڕۆکەوانیی تورکیا لە ئەنقەرە و لە 23ی ئەم مانگە و لەئەستۆگرتنی لەلایەن پەکەکەوە، تورکیا بۆردوومانەکانی بۆ سەر پێگەکانی پەکەکە و یەپەگە لە باشوور و ڕۆژئاوای کوردستان چڕتر کردووەتەوە.

ڕاگەیێنراوی فەرمی: دەزگای هەواڵگریی تورکیا (میت) ڕایگەیاند: شەوی ڕابردوو 157 ئامانجی چەکدارانی پەکەکە و یەپەگەمان پێکاوە، بەهۆیانەوە 15 چەکداری یەپەگە لە ڕۆژئاوای کوردستان کوژراون.

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ