بەرەی مقاوەمەی عێراق سێ هێرشی دیکە دەکاتە سەر ئیسرائیل

شەیری بکە لە:
بەرەی مقاوەمەی عێراق سێ هێرشی دیکە دەکاتە سەر ئیسرائیل

هەڵدانی مووشەک بۆ ئیسرائیل، بەرەی مقاوەمە - ڕۆیتەرز

ئاڤا نیوز

 

لەگەڵ بەردەوامیی جەنگی غەززە و لوبنان، گرووپە چەکدارەکانی بەرەی مقاوەمەی عێراق هێرشەکانیان بۆ سەر ئیسرائیل چڕتر دەکەنەوە و ئەمڕۆ سێ هێرشی ئاسمانییان کردووەتە سەر سێ پێگەی سەربازیی ئەو وڵاتە.

 

وێنە گەورەکە: لەسەرەتای دەستپێکردنی شەڕی ئیسرائیل لەگەڵ چەکدارانی حەماس و حیزبوڵڵای لوبنان، گرووپە چەکدارەکانی عێراق و نزیک لە ئێران چەندین هێرشی درۆنی  و مووشەکییان کردووەتە سەر پێگەکانی ئیسرائیل.

 

ڕاگەیێنراوی فەرمی: بەرەی مقاوەمەی عێراق ڕایگەیاندووە، دوو ئامانجیان لە بەرزاییەکانی جۆڵان کردووەتە ئامانج. هاوکات بە درۆن شاری ئیلاتی لە خاکی ئیسرائیل بۆردوومان کردووە و دووپاتی دەکاتەوە هێرشەکانیان بەردەوام دەبن.

 

ئەوەی پێویستە بیزانیت: بەرەی مقاوەمەی عێراق لە کۆمەڵێک گرووپی چەکداری سەر بە ئێران پێکهاتووە و لە سەرەتای جەنگی غەززە و دواتر لوبنان نزیکەی 200 هێرشیان کردووەتە سەر ئیسرائیل.
 

 

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ