ئەعرەجی بۆ سەرۆک بارزانی: بەغدا و هەولێر لە پێکەوەکارکردن بەردەوام دەبن

شەیری بکە لە:
ئەعرەجی بۆ سەرۆک بارزانی: بەغدا و هەولێر لە پێکەوەکارکردن بەردەوام دەبن

ساتی کۆبوونەوەی سەرۆک بارزانی و قاسم ئەعرەجی، ڕاوێژکاری ئاسایشی نەتەوەیی عێراق

ئاڤا نیوز

 

ڕاوێژکاری ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوەیی عێراق پیرۆزبایی سەرکەوتنی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان لە سەرۆک بارزانی دەکات و دەڵێت، بەغدا و هەولێر جەخت لەسەر بەردەوامی هەماهەنگی نێوانیان دەکەنەوە، بەجۆرێک ببێتە هۆی زیاتر بەهێزکردنی ئارامیی و ئاسایش.

 

وێنە گەورەکە: ڕۆژی 2024/10/27، قاسم ئەعرەجی، ڕاوێژکاری ئاسایشی نەتەوەیی عێراق گەیشتە هەولێر و چەند دیدار و کۆبوونەوەیەکی لەگەڵ گەورە بەرپرسانی هەرێمی کوردستان ئەنجامدا.

 

ڕاگەیێنراوی فەرمی: ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوەیی عێراق بڵاویکردەوە، "لە چوارچێوەی سەردانەکەیدا بۆ هەولێر، قاسم ئەعرەجی، ڕاوێژکاری ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوەیی لەگەڵ سەرۆک بارزانی کۆبووەتەوە، لە کۆبوونەوەکەشدا ئەعرەجی  پیرۆزبایی سەرکەوتنی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستانی کردووە و جەختیکردووەتەوە کە "ئەم سەرکەوتنە سەرکەوتنی دیموکراسیی و سەرکەوتنی ئازادیی  و هەڵبژاردنە".

 

زانیاریی زیاتر: وەک لە ڕاگەیێنراوەکەدا هاتووە لە کۆبوونەوەکەدا، "جەخت لەسەر بەردەوامی هەماهەنگی نێوان هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدڕاڵی کرایەوە، بەجۆرێک ببێتەمایەی بەهێزکردنی ئارامیی و ئاسایش و یەکخستنی هەڵوێستەکان، هاوکات لەبارەی پێشتهاتەکانی ناوچەکەش ئاڵوگۆڕی بیروڕا کرا".

شەیری بکە لە: