نەتەوەیەکگرتووەکان: نیگەرانی دۆخی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستین

شەیری بکە لە:
نەتەوەیەکگرتووەکان: نیگەرانی دۆخی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستین

بارەگای نەتەوە یەکگرتووەکان

ئاڤا نیوز

 

دوای هێرشە مووشەکیی و ئاسمانییەکەی ئیسرائیل بۆ سەر ئێران، ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بە دۆخێکی هەستیار و ناسکدا تێدەپەڕێت و سەرکردە و بەرپرسانی وڵاتان داوا دەکەن ڕێگری لە تەشەنەسەندی گرژییەکان بکرێت.

 

لێدوانی فەرمی: ئەنتۆنیۆ گۆتێرێس، سەرۆکی ڕێکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکان دوای هێرشەکەی ئیسرائیل بۆ سەر ئێران گوتی،  "زۆر نیگەرانە لە پەرەسەندنی توندوتیژییەکان لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست".

 

ڕاگەیێنراوی فەرمی: ستیفان دوجاریک، وتەبێژی سکرتێری گشتیی نەتەوەیەکگرتووەکان لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند " دووبارە داوا دەکەین سەرجەم لایەنە شەڕکەرەکان هەموو هەنگاوە سەربازییەکانیان بوەستێن لەناویاندا لە لوبنان و غەززە."

 

ئەمەش بزانە: گوتەبێژی سکرتێری نەتەوەیەکگرتووەکان داوا دەکات، "هەوڵەکان بخرێنە گەڕ بۆ وەستاندنی شەڕ لە ناوچەکە و هەمووان بگەڕێنەوە بۆ ڕێگەچارەی دیپلۆماسی".

شەیری بکە لە: