ڕاوێژكارێكی سوودانی هەڵوێستی نوێی عێراق لەبارەی كشانەوەی ئەمریكا ئاشكرادەكات

شەیری بکە لە:
ڕاوێژكارێكی سوودانی هەڵوێستی نوێی عێراق لەبارەی كشانەوەی ئەمریكا ئاشكرادەكات

چەند سەربازێكی ئەمریكی لە عێراق- وێنە: AFP

ئاڤا نیوز


ڕاوێژکارێکى سەرۆکوەزیرانی عێراق ڕایگەیاند "حکومەت نایەوێت هێزە بیانییەکان بەشێوەیەکی دوژمنکارانە لە عێراق دەربچن".


لێدوانی فەرميی: سەبهان جیهاد، راوێژکاری سیاسیی محەممەد شیاع سوودانيی، سەرۆکوەزیرانی عێراق ڕایگەیاند: سوودانی لە کۆنگرە ڕۆژنامەوانیەکەیدا جەختی کردەوە لەسەر کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا لە عێراق.


"لە کاتی سەردانەکەی شاندی عێراق لە ساڵی 2023 دا بۆ واشنتن،  بۆ گفتوگۆکردن لەسەر کشانەوەی هێزەکانی هاوپەیمانیی لە عێراق بەشێوەیەکی سەرەتایی ئەمریکا ڕازی بووە، دواتریش باڵیۆزخانەی ئەمریکا  لە بەغدا بە فەرمی رەزامەندیدا كە دەکشێنەوە".


باکگراوند: لە ماوەی ڕابردوودا، لێژنەیەکی سەربازیی باڵا پێکهات، بۆ هەڵسەنگاندنی دۆخی هێزە ئەمنییەکانی عێراق و ئەوەی پێویستییانە لە چەک و تەقەمەنی و زانیاری و هەواڵگریی  تا ئامادەكاری بكرێت بۆ دوای كشانەوەی هێزەكانی ئەمریكا لە عێراق.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ