پارتی لیژنەیەک پێکدەهێنێت و سەردانی لایەنەکان دەکات

شەیری بکە لە:
پارتی لیژنەیەک پێکدەهێنێت و سەردانی لایەنەکان دەکات

لۆگۆی پارتی و ژمارەیەک حیزب کە کورسییان بەدەستهێناوە، گرافیک؛ ئاڤا نیوز

ئاڤا نیوز


پارتی کە خاوەنی زۆرترین کورسی پەرلەمانە، وەکو هەنگاوی یەکەم بۆ پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەت و بەمەبەستی نزیکبوونەوە لە لایەنەکان، لیژنەیەکی باڵا پێکدەهێنێت و دەست بە سەردانکردنی لایەنە سیاسییەکان دەکات.


چیرۆکی سەرەکی: 
بەسەرپەرشتیی سەرۆك بارزانی، كۆمیتەی ناوەندیی پارتی بۆ یەکەمجار لەدوای هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان کۆبووەوە، پێکهێنانی کابینەی 10 یەکێک لە تەوەرەکان بوو.

لێدوانی فەرمی: چیا هەرکی، یاریدەدەری بەرپرسی مەکتەبی ڕێکخستنی پارتی لە هەولێر بە ئاڤا نیوزی گوت: "لە کۆبوونەوەی کۆمیتەی ناوەندی سەرۆک بارزانی مەکتەبی سیاسی ڕاسپارد لیژنەیەک بۆ سەردانکردنی هەموو حیزب و قەوارە سیاسییەکان پێکبهێنن، بۆ ئەوەی لێکنزیکبوونەوە بۆ پێکهێنانی حکومەت هەبێت".

زانیاریی زیاتر: لیژنەکە لە دەستەی کارگێڕی و ئەندامانی مەکتەبی سیاسی و مەکتەبی ڕێکخستنەکان پێکدەهێنرێت و هەفتەی داهاتوو دەست بە سەردانی لایەنەکان دەکات.

خاڵی ئەرێنی: لە ڕاگەیێنراوی کۆبوونەوەی کۆمیتەی ناوەندی، پارتی  هەڵوێستی خۆی لەبارەی کابینەی داهاتوو خستووەتەڕوو و ڕایگەیاندووە، ڤیتۆیان لەسەر هیچ کەس و لایەنێک نییە، تەنها ئەوەیان بەلاوە گرنگە حکومەتێکی سەرتاسەرى پێکبهێنرێت.

باکگراوند: لە هەڵبژاردنی ئەمجارە پارتی وەکو هەمیشە یەکەم بوو، زیاتر لە 800 هەزار دەنگ (39) کورسی بەدەستهێنا، دوای کشانەوەی کۆمەڵی دادگەریش کورسییەکانی زیاد دەکەن. 

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: