بەرنامەی دیوەخان لەگەڵ هۆزی گۆران

شەیری بکە لە:

ئاڤا نیوز

 

بەرنامەی ئەمجارەی دیوەخانی ئاڤا میدیا دەچێتە دیوەخانی هۆزی گۆران،  باسی مێژووی هۆزەکە دەکات لەپێش زایینەوە تاوەکو ئێستا و پیاوماقووڵانی هۆزەکە دەدوێنێت.

 

وێنە گەورەکە: دیوەخان بەرنامەیەکی دۆکیۆمێنتاری مێژوویی ئاڤا میدیایە، هەرجارە و باسی مێژوو و ڕەگ و ڕیشەی هۆزێکی کاریگەری کوردستان دەکات.

 

ئەوەی پێویستە بیزانیت: ناوچەی بەردەرەش لە نزیک زێی گەورە بە پایتەختی هۆزی گۆران دادەنرێت، ڕۆڵێکی گرنگ و بەرچاویان هەبووە لە مێژووی ڕزگاریخوازی گەلی کورد.

زانیاریی زیاتر: مێژووی هۆزەکە بۆ ئایینی میهرپەرستی دەگەڕێتەوە، کە ئایێنێکی کۆنە و مێژووەکەی بۆ هەزاران ساڵ پێش زایین دەگەڕێتەوە، بە دایکی ئایینی یارسان و ئێزدی دادەنرێت و مەڵبەندەکەی زنجیرە چیاکانی برادۆست بووە.


ئەمەش بزانە
: هەندێک سەرچاوەی مێژوویی دەڵێن ناوی گۆران بە مانای جووتیار دێت، هەندێکیش دەڵین لە گاوران سەرچاوەی گرتووە و بە تێپەڕبوونی کات گۆڕانکاری بەسەردا هاتووە.

 

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: