باڵی گردەکەی بزووتنەوەی گۆڕان ئەنجامی هەڵبژاردن ڕەتدەکاتەوە

شەیری بکە لە:
باڵی گردەکەی بزووتنەوەی گۆڕان ئەنجامی هەڵبژاردن ڕەتدەکاتەوە

لۆگۆی بزووتنەوەی گۆڕان

ئاڤا نیوز

باڵی گردەکەی بزووتنەوەی گۆڕان کە لەلایەن نما و چیا، کوڕانی نەوشیروان مستەفا سەرۆکایەتیی دەکرێت، ئەنجامی هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان ڕەتدەکاتەوە.


وێنە گەورەکە: 
لەدوای بەڕێوەچوونی هەڵبژاردن چەند لایەنێک بەتایبەت کۆمەڵی دادگەری و ڕەوتی هەڵوێست ناڕەزاییان لەسەر ئەنجامی هەڵبژاردن هەیە و دەڵێن ساختەکاری کراوە، ئەمڕۆ باڵێکی گۆڕانیش دەنگی خۆی خستە پاڵ ئەوان.


چیرۆکی سەرەکی:
ئەندامانی هەڵبژێردراوی جڤاتی نیشتیمانیی بزووتنەوەی گۆڕان بەسەرپەرشتی لیوا جەلال مستەفا، سەرۆکی جڤاتی گشتی لە گردی زەرگەتە لەبارەی ئەنجامی هەڵبژاردن کۆبوونەوە.


ڕاگەیێنراوی فەرمی:  جڤاتی نیشتیمانی گۆڕان بە کۆی دەنگی ئامادەبووان ئەنجامەکانی هەڵبژاردنی ڕەتکردووەتەوە، جەختیش دەکاتەوە ڕێکاری یاسایی و مەدەنی دەگیرنەبەر بەر بۆ پارێزگاریکردن لەدەنگی ڕاستەقینەی هاونیشتمانیانی کوردستان.


باکگراوند:
بزووتنەوەی گۆڕان کە پێش هەڵبژاردن بەهۆی دیاریکردنی دانا ئەحەمەد مەجید بە ڕێکخەر ئینشیقاقی تێکەوت و بەسەر باڵی کوڕانی نەوشیروان مستەفا (گردەکە) و باڵی عومەری سەید عەلی (گەڕەکی کوردسات) دابەش بوو، لە هەڵبژاردنی ئەمجارە تەنا 11 هەزار و 621 دەنگی بەدەستهێنا و کاندیدێکیان لە سلێمانی بە ناوی (جوانڕۆ محەممەد) لە باڵی گەڕەکی کوردسات دەرچوو. گۆڕان ئەم هەڵبژاردنە لەگەڵ هەڵبژاردنی ساڵی 2018ی پەرلەمان 175 هەزار و 282 دەنگ (11 کورسی) کەمی کردووە.

 

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: