حیزبوڵڵای لوبنان هێرشێکی دیکە دەکاتە سەر ئیسرائیل

شەیری بکە لە:
حیزبوڵڵای لوبنان هێرشێکی دیکە دەکاتە سەر ئیسرائیل

مووشەکەکانی بەرەی مقاوەمەی عێراق

ئاڤا نیوز

 

کەتیبەکانی حیزبوڵڵای عێراقی بۆ پشتگیریکردن لە کەرتی غەززە  و لوبنان جارێکی دیکە ناوچەیەکی ئیسرائیل بۆردوومان دەکات.

 

وێنە گەورەکە: بەرەی مقاوەمەی عێراق کە لە کۆمەڵێک گرووپی چەکداریی سەر بە ئێران پێکهاتووە، لە بەرامبەر هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر غەززە و لوبنان بەردەوام بە درۆن و مووشەک بۆردوومانی ئیسرائیل دەکەن و دەڵێن، دەست هەڵناگرین تاوەکو ئیسرائیل کۆتایی بە "کۆمەڵکوژییەکانی" نەهێنێت.

 

ڕاگەیێنراوی فەرمی: حیزبوڵڵای عێراقی کە گرووپێکی نێو بەرەی مقاوەمەی عێراقە ڕایگەیاند: لەپێناو پشتگیریی گەلی فەڵەستینی خۆڕاگر لە غەززە و، پشتیوانیکردنی بەرخۆدانەکانی لوبنان و گەلەکەی لە کاتژمێر 02:25ی ئێوارە شوێنی جەل عەلامیان لە ئیسرائیل بە مووشەک بۆردوومان کرد".

 

باکگراوند: لە سەرەتای دەستپێکردنی جەنگی غەززە و هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر حەماس، بەرەی مقاوەمەی عێراق نزیکەی 200 مووشەکیان ئاراستەی ناوچە جیاجیاکانی ئیسرائیل کردووە.

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ