لێپرسینەوە لە براكەی جۆ بایدن دەكرێت

شەیری بکە لە:
لێپرسینەوە لە براكەی جۆ بایدن دەكرێت

جۆ بایدن و جەیمسی برای- AFP

ئاڤا نیوز


لە چوارچێوەی لێكۆڵینەوە لە سەرۆكی ئەمریكا، ئەمرۆ یەكەمین دانیشتنی لێكۆڵینەوە لە براكەی جۆ بایدن بەشێوەیەكی داخراو دوور لە چاوی كامێران دەستیپێكرد.


وێنە گەورەكە: بەتۆمەتی خراپ بەكارهێنانی دەسەڵات، بڕیارە لێپرسینەوە لەگەڵ جۆ بایدن بكرێت، هەر لەو چوارچێوەیەشدا لێكۆڵینەوە لە براكەی جۆ بایدن دەكرێت.


ئەوەی پێویستە بیزانیت: کۆمارییەکان لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی ئەمریکا بایدنیان تۆمەتبار کردووە بەوەی کە لە ماوەی جێگری سەرۆکایەتیدا لەگەڵ جەیمسی برای و کوڕەكەیدا مامەڵەی بازرگانی و گەندەڵي کردووە.


زانیاریی زیاتر: بڕیار بوو ڕۆژی چوارشەممە، جەیمس بایدنی تەمەن 74 ساڵ لێپرسینەوەی لەگەڵدا بکرێت، سەبارەت بە مامەڵە داراییەکانی پێشوو و گەڕاندنەوەی قەرزەکان.


کۆمارییەکان سەرنجیان لەسەر هانتەر بایدنی کوڕی سەرۆک کۆمار بووە لە سەردەمی باراک ئۆبامادا و دەڵێن "ناوی باوکی بەکارهێناوە لەکاتێکدا جێگری سەرۆک بووە بۆ ئەوەی خۆی دەوڵەمەند بکات بە گرێبەستە بازرگانییەكان لەگەڵ  ئۆکرانیا و چین".

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان