بەریتانیا بۆ جاری دووەم لە تاقیکردنەوەیەکی مووشەکیی شکستی هێنا

شەیری بکە لە:
بەریتانیا بۆ جاری دووەم لە تاقیکردنەوەیەکی مووشەکیی شکستی هێنا

تاقیكردنەوەی مووشەكەكە- وێنە: سوپای بەریتانیا

ئاڤا نیوز


بەریتانیا لە تاقیکردنەوەی مووشەکێکی بالیستیكی دوورمەودا کە توانای هەڵگرتنی کڵاوەی ئەتۆمی هەبوو، شکستی هێنا.


چیرۆکی سەرەکیی: بە ئامادەبوونی وەزیری بەرگریی و فەرماندەی گشتیی هێزە دەریاییەکان، بەریتانیا موشەکێکی بالیستیكی دوور مەودای تاقیکردەوە، بەڵام تاقیکردنەوەکە شکستی هێنا. 


زانیاریی زیاتر: بڕیار بوو موشەکەکە لە دووری هەزاران کیلۆمەتر بکەوێتە خوارەوە، بەڵام دوای ماوەیەکی کورت لە هاوێشتنی موشەکەکە وەستا و کەوتە ناو ئاوی دەریاوە. 


ئەوەی پێویستە بیزانیت: نرخی هەر مووشەکێکی جۆری ترایدێنت نزیکەی 20 ملیۆن دۆلارە.


باکگراوند: پێشتر و لە ساڵی 2016دا بەریتانیا هەوڵیدا ئەم موشەکە تاقی بکاتەوە، ئەوکاتیش شکستی هێنا.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: