وەزارەتی پەروەردە قوتابییانی دابڕاو دەگەڕێنێتەوە بۆ خوێندن

شەیری بکە لە:
وەزارەتی پەروەردە قوتابییانی دابڕاو دەگەڕێنێتەوە بۆ خوێندن

ژمارەیەک قوتابی لە ناو پۆلدا سەرقاڵی وانە خوێندنن

ئاڤا نیوز

 

وەزارەتی پەروەردەی حكومەتی هەرێمی كوردستان بەهەماهەنگی لەگەڵ ڕێكخراوی یونسێف، هەوڵ بۆ گەڕاندنەوەی ئەو قوتابیانە دەدات كە لە خوێندن دابڕاون.

 

زانیاریی بەدەستهاتوو: تیمە هاوبەشەكانی وەزارەتی پەروەردە و ڕێكخراوی یونسێف، لە شار و شارۆچكەكانی هەرێمی کوردستان دەستیان بە هەڵمەتی گەڕان و تۆماركردنی ناوی ئەو كەسانە كردووە كە لە خوێندن دابڕاون، یاخود هەرگیز نەچوونەتە بەر خوێندن بۆ ئەوەی جارێكی دیكە بە شێوازی جۆراوجۆر بیانگەڕێننەوە بەر خوێندن.

 

لێدوانی فەرمی: ئالان حەمە سەعید، وەزیری پەروەردی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند: "ئامانج لە هەڵمەتەکە پێدانی دەرفەتێکی دیکەیە بە منداڵان و گەنجانی لە خوێندن دابڕاو یاخود ئەم منداڵانەی کە هەرگیز نەچوونەتە بەر خوێندن، بۆ ئەوەی جارێکی دیکە لە ڕێگەی خوێندنی ئاسایی، نائاسایی، خوێندنی ئۆنڵاین و خوێندنی دەرەکی بتوانن دەستیان بە خوێندن بگات و دووبارە بەردەوامی بە خوێندنیان بدەن.

 

زانیاریی زیاتر: هەڵمەتەكە ناوی "گەڕانەوە بۆ فێربوون"ـە و لە سەرەتای ئەم مانگەوە دەستی پێكردووە، بڕیارە 40 ڕۆژ بخایەنێت.

 

ئەوەی پێویستە بیزانیت: بەپێی ئامارەكانی وەزارەتی پەروەردەی حكومەتی هەرێمی كوردستان، ساڵی 2018 ڕێژەی نەخوێندەواری لە هەرێمی كوردستان %24 بووە بەڵام ئەمساڵ ڕێژەكە بۆ %16 دابەزیوە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: