ئیسرائیل هێرشی ئاسمانی دەکاتە سەر سووریا

شەیری بکە لە:
ئیسرائیل هێرشی ئاسمانی دەکاتە سەر سووریا

بۆردوومانی ئیسرائیل بۆ سەر سووریا، وێنە: afp

ئاڤا نیوز

 

بەرەبەیانی ئەمڕۆ سوپای ئیسرائیل هێرشی ئاسمانی بۆ سەر ناوەڕاست و باشووری سووریا دەستپێکرد.

 

ڕاگەیێنراوی فەرمی: وەزارەتی بەرگری سوریا بڵاویکردەوە، لەگەڵ دەستپێکی هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر ئێران هاوکات هێرشی مووشەکی کردووەتە سەر ناوەڕاست و باشووری سووریا، لە ڕێگەی سیستمی بەرگری ئاسمانی وڵاتەکەمانەوە ژمارەیەک مووشەکی ئیسرائیلی خراونەتە خوارەوە.   

 

ئەوەی پێویستە بیزانیت: هەریەکە لە دیمەشق، ڕۆژئاوای شاری حومس، پارێزگای تەرتووس لە کەناراوەکانی سووریا، هەروەها خاڵێکی سوپای سووریا ئامانجی هێرشە ئاسمانییەکانی ئیسرائیل بوون،  

 

زانیاریی زیاتر: مووشەکەکانی ئیسرائیل لە بەرزاییەکانی جۆلان و لوبنان ئاراستەی سووریا کرابوون. 

 

باکگراوند: بە درێژایی ساڵانی ڕابردوو ئیسرائیل هێرشەکانی بۆسەر پێگەی گرووپەکانی سەر بە ئێران لە سووریا دەستپێکردووە، بەڵام لە 7ی ئۆکتۆبەرەوە، لەگەڵ دەستپێکردنی شەڕی غەززە، هێرشەکانی چڕتر کردووەتەوە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: