گەشتە ئاسمانییەکانی ئێران دەستپێدەکەنەوە

شەیری بکە لە:
گەشتە ئاسمانییەکانی ئێران دەستپێدەکەنەوە

دیمەنی بەرەبەیانی ئەمڕۆی تارانی پایتەختی ئێران، وێنە: AFP

ئاڤا نیوز

 

دوای بردوومانەکانی ئیسرائیل بۆ سەر ئێران وڵاتەکە تەواوی گەشتە ئاسمانییەکانی ڕاگرت و بڕیارە کاتژمێر 9:00 دووبارە دەستپێبکاتەوە.

 

وێنە گەورەکە: ئیسرائیل بەرەبەیانی ڕۆژی شەممە 26-10-2024، هێرشی کردە سەر وڵاتی ئێران و ئامانجە سەربازییەکانی پێکا، ئێران لە بەرامبەر هێرشەکانی ئیسرائیل ڕایگەیاند: وەڵامی هێرشەکانی ئیسرائیل دەدەینەوە. 

 

ئەوەی ئێستا ڕوودەدات: دوای هيرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر ئێران، وڵاتەکە دەست بە گەشتە ئاسمانییەکانی دەکاتەوە.

 

لێدوانی فەرمی: وتەبێژی دەستەی فڕۆکەوانی مەدەنی ئێرانی ڕایگەیاندووە، لە کاتژمێر 9:00ی بەیانی ڕۆژی شەممە گەشتە ئاسمانییەکانی ئێران ئاسایی دەبنەوە.

 

زانیاریی زیاتر: لە ڕاپۆرتەکەدا هاتووە، فڕۆکەخانەکانی ئێران هێرشیان نەکراوەتە سەر.

 

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: