لە ئەنجامی ڕووبەڕووبوونەوەی چەکداری نێوان حەماس و ئیسرائیل دوو منداڵ کوژراون

شەیری بکە لە:
لە ئەنجامی ڕووبەڕووبوونەوەی چەکداری نێوان حەماس و ئیسرائیل دوو منداڵ کوژراون

نەخۆشخانەی کەمال عەدوان لە غەززە، وێنە: AA

ئاڤا نیوز 

 

هێزەکانی ئیسرائیل لە ئەنجامی ڕووبەڕووبوونەوەیان لەگەڵ چەکدارانی حەماس لە نەخۆشخانەی کەمال عەدوان، دوو منداڵ کوژراون. 

 

وێنە گەورەکە: سوپای ئیسرائیل هێرشە سەربازییەکانی لە باکووری غەززە چڕکردووەتەوە بە ئامانجی کۆنترۆڵکردنی تەواوی ئەو بەشەی کەرتی غەززە، هاوکات ئیسرائیل دەیەوێت تەواوی دانیشتووانی فەڵەستین لەو بەشە نەهێڵێت.

 

ڕاگەیێندراوی فەرمی: وەزارەتی تەندروستی فەلەستین سەبارەت بەو ڕووبەڕووبوونەوەیە دەڵێت: "هێزەکانی ئیسرائیل لێکۆڵینەوەیان لە بەشە جیاوازەکانی نەخۆشخانە دەکرد و تەقەیان کردووە، ئەمەش ترس و ئاژاوەیەکی زۆری درستکردبووە". 

 

زانیاریی زیاتر: بەشێک لەو گولانەی لەلایەن سەربازانی ئیسرائیلەوە تەقێنراون بەر بوتڵی ئۆکسجینی نەخۆشخانەکە کەوتووە، ئەمەش بووەتە هۆی لەکارکەوتنی ئامێرەکانی هەناسەی دەستکرد و لە ئەنجامدا دوو منداڵ لە بەشی چاودێری چڕ دەخنکێن، دوای دەرچوونی هێزەکانیش لە نەخۆشخانەکە مۆلیدە و سیستمی وزەی خۆر و سێ ئەمبوڵانسیان لەناو بردووە.
 

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ