زۆرترین سەرمایەی وەبەرهێنان لەسەر ئاستی هەرێمی کوردستان لە هەولێر بەکاربراوە

شەیری بکە لە:
زۆرترین سەرمایەی وەبەرهێنان لەسەر ئاستی هەرێمی کوردستان لە هەولێر بەکاربراوە

پڕۆژەیەکی نیشتەجێبوون لە شاری هەولێر، وێنە: KRD

ئاڤا نیوز 

بە پشتیوانی و هاوکارییەکانی کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان 436  پڕۆژە لە 11 سێکتەری جیاوازی وەبەرهێنانیان تێدا کراوە. 

 

چیرۆکی سەرەکی: لە ماوەی کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بە سەرمایەی نزیکەی 17 ملیار دۆلار 436 پرۆژە لە 11 سێکتەری جیاواز لە ناوچە جیاوازەکانی هەرێمی کوردستان وەبەرهێنانیان تێدا کراوە.

 

ژمارەکان وادەڵێن: بە گوژمەی 16 ملیار و 616 ملیۆن و 464 هەزار و 579 دۆلار، 436 پرۆژە لە 11 سێکتەری جیاواز مۆڵەتیان پێدراوە و وەرهێنانیان تێدا کراوە، سێکتەرەکان بەم شێوەیەن:

 

- پڕۆژەی گەشتیاری: زیاتر لە 56 پرۆژە بە گوژمەی حەوت ملیار و 472 ملیۆن و 94 هەزار و 780 دۆلار مۆڵەتیان پێدراوە.

- کەرتی نێشتەجێبوون: زیاتر لە 41 پرۆژە بە گوژمەی سێ ملیار و 966 ملیۆن و 359 هەزار و 967 دۆلار مۆڵەتیان پێدراوە.

- پیشەسازی: زیاتر لە 116 پرۆژە بە گوژمەی دوو ملیار و 902 ملیۆن و 814 هەزار و 473 دۆلار مۆڵەتیان پێدراوە.

- بازرگانی: زیاتر لە 101 پرۆژە بە گوژمەی 939 ملیۆن و 693 هەزار و 929 دۆلار مۆڵەتیان پێدراوە.

- کشتوکاڵی: زیاتر لە 17 پرۆژە بە گوژمەی 505 ملیۆن و 853 هەزار و 983 دۆلار مۆڵەتیان پێدراوە.

- فێرکردن: زیاتر لە 40 پرۆژە بە گوژمەی 343 ملیۆن و 411 هەزار و 994 دۆلار مۆڵەتیان پێدراوە.

- تەندروستی: زیاتر لە 27 پرۆژە بە گوژمەی 309 ملیۆن و 585 هەزار و 658 دۆلار مۆڵەتیان پێدراوە.

- وەرزشی: 9 پرۆژە بە گوژمەی 72 ملیۆن و 746 هەزار و 269 دۆلار مۆڵەتیان پێدراوە.

- هونەری: دوو پرۆژە بە گوژمەی 68 ملیۆن و 484 هەزار دۆلار مۆڵەتیان پێدراوە.

- بانکەکان: دوو پرۆژە بە گوژمەی 19 ملیۆن و 415 هەزار دۆلار مۆڵەتیان پێدراوە.

- خزمەتگوزاری: سێ پرۆژە بە گوژمەی 16 ملیۆن و چوار هەزار و 526 دۆلار مۆڵەتیان پێدراوە.

 
ئەوەی پێویستە بیزانیت: پێشتر بەرگەشت ئاکرەیی ،گوتەبێژی دەستەی وەبەرهێنانی حکومەتی هەرێمی کوردستان ژمارەی بەشێک لە پرۆژەکانی بۆ ئاڤا ئاشکرا کرد، کە بەم شێوەیە بوون: 

 

- هەولێر: 89 پڕۆژەی وەبەرهێنان بە سەرمایەی نزیکەی 12.5 ملیار دۆلاربووە.
- سلێمانی: 96 پڕۆژەی وەبەرهێنان سەرمایەکەی سێ ملیار دۆلار بووە.
- دهۆک: 84 پڕۆژەی وەبەرهێنان سەرمایەکەی یەک ملیار دۆلار بووە.
- گەرمیان: 24 پڕۆژەی وەبەرهێنان سەرمایەکەی نیو ملیار دۆلار بووە.
- راپەڕین: 15 پڕۆژەی وەبەرهێنان سەرمایەکەی 33 ملیۆن دۆلار بووە.
- زاخۆ: 15 پڕۆژەی وەبەرهێنان سەرمایەکەی 53 ملیۆن دۆلار بووە.
- سۆران: 8 پڕۆژەی وەبەرهێنان سەرمایەکەی 92 ملیۆن دۆلار بووە.
- هەڵەبجە: 5 پرۆژەی وەبەرهێنان سەرمایەکەی 47 ملیۆن دۆلار بووە.

 

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ