جووتیارانی فەڵەستین ناتوانن لەسەر زەوییەکانیان کار بکەن

شەیری بکە لە:

گوندی بورقەیە لە نزیک ڕامەڵا لە کەرتی خۆرئاوای داگیرکراو

ئاڤا نیوز

 

سوپای ئیسرائیل ڕێگری لە جوتیارانی گوندی بورقەیە دەکات کاری ڕۆژانەیان لەسەر زەوییەکانیان بکەن و نیشتەجێکراوان پەلاماری دانیشتووانی ڕەسەنی ئەو ناوچەیە دەدەن.

 

وێنە گەورەکە: گوندی بورقەیە لە نزیک ڕامەڵا لە کەرتی خۆرئاوای داگیرکراو کە بە زەیتون ناوبانگی دەرکردووە، دانیشتووانی ڕەسەنی ئەو گوندە زۆرجار لەلایەن نیشتەجێکراوان ڕووبەڕووی هێرش و پەلاماردان دەبنەوە و ناهێڵن بەرهەمی زەیتوونەکانیان بڕنن، هاوکات زۆرجار بەرهەمەکانیشیان لێ زەوت دەکرێت.

 

لێدوانی فەرمی: سایل کەنعان، ئەندامی ئەنجوومەنی گوندی بورق دەڵێت: نیشتەجێکراوان درەختە زیتوونەکانیان لە باکووری خۆرئاوا بڕیوەتەوە و سوتاندوویانن و بەرهەمەکانیشیان بردووە، ڕۆژ لە دوای ڕۆژ جووەکان هێرشەکانیان دووبارە دەکەنەوە.

 

زانیاریی زیاتر: بەشێک لە دانیشتووانی فەڵەستین ئەو کارەی جووەکان بە جۆرێک لە هەرەسانکردن دەزانن بۆ ئەوەی خەڵکی گوندەکان ناچار بە ڕۆشتن بکەن و لە شوێنیان نیشتەجێکراوان بمێننەوە.

 

ئەوەی پێویستە بیزانیت: حکومەتی ئیسرائیل پلانی هەیە کۆمەڵگەی نیشتەجێبوونی زیاتر لەسەر خاکی فەڵەستین دروستبکات و جووەکانی تێدا بهێڵێتەوە. 

 

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ