لوبنان ئیسرائیل بە تاوانی جەنگی تۆمەتبار دەکات

شەیری بکە لە:
لوبنان ئیسرائیل بە تاوانی جەنگی تۆمەتبار دەکات

بە ئامانجگرتنی ئۆتۆمبێلێکی ڕۆژنامەنووسانی لوبنان لەلایەن ئیسرائیلەوە، وێنە: AA

ئاڤا نیوز 

 

لوبنان، ئیسرائیل بە تاوانی جەنگی تۆمەتبار دەکات دوای ئەوەی لە باشووری وڵاتەکەی سێ ڕۆژنامەنووس بەهۆی بۆردوومانێکی ئیسرائیلەوە کوژران.

 

وێنە گەورەکە: لە سەرەتای مانگی ڕابردووەوە ئیسرائیل هێرشێکی زەمینی سنوورداری بۆسەر باشووری لوبنان دەستپێکردووە، بە ئامانجی لاوازکردنی پێگە چەکدارییەکانی حیزبوڵڵای لوبنان لەو وڵاتە.

 

ڕاگەیێنراوی فەرمی: نەجیب میقاتی، سەرۆکوەزیرانی لوبنان، دوای بۆردوومانی ئیسرائیل بۆ سەر شوێنی مانەوەی چەند ڕۆژنامەنووسێک و کوژرانی سێ کەسیان ڕایگەیاند: بە ئامانجگرتنی ڕۆژنامەنووسان لەلایەن ئیسرائیلەوە بەشێکە لەو تاوانە جەنگیانەی کە ئیسرائیل ئەنجامی دەدات". 

 

زانیاریی زیاتر: لە ئەنجامی بەردەوامی هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر لوبنان، تاوەکو ئێستا  11 ڕۆژنامەنووس کوژراون و 8ی دیکەش برینداربوون.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ