گرووپێکی هاککەری ئێرانی دزە دەکاتە ناو ئیمەیڵەکانی ترەمپ

شەیری بکە لە:
گرووپێکی هاککەری ئێرانی دزە دەکاتە ناو ئیمەیڵەکانی ترەمپ

دۆناڵد ترەمپ، کاندینی کۆماریییەکان بۆ پۆستی سەرۆکایەتیی ئەمریکا

ئاڤا نیوز

 

بە گوێرەی ڕاپۆرتێکی ئاژانسی ڕۆیتەرز گرووپێکی هاککەری ئێرانی توانیویەتی دزە بکاتە ناو ئیمەیڵەکانی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی پێشوو و کاندیدی کۆمارییەکان بۆ هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتیی ئەمریکا.

 

بۆچی گرنگە: هاککەرەکان ئیمەیڵەکانی ترەمپیان بۆ دیموکراتەکانی ئەمریکا و هەروەها بۆ چەند ڕۆژنامەنووسێکی سەربەخۆ ناردووە. 

 

ئەمەش بزانە: پێشتریش چەند جارێکی دیکە گرووپی (APT42)، کە گرووپێکی هاککەری ئێرانییە، بە هاککردنی کەمپەینی بانگەشەکانی ترەمپ تۆمەتبار کرابوو. 

 

باکگراوند: ڕۆژی 5ـی نۆڤەمبەری ئەمساڵ هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی ئەمریکا بەڕێوە دەچێت و ترەمپ ڕکابەریی کامالا هاریس، کاندیدی دیموکراتەکان دەکات. 

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: