لۆگۆی کۆمەڵی دادگەری کوردستان - گرافیکی ئاڤا
ئاڤا نیوز
كۆمەڵی دادگەریی كوردستان، لە ئەنجامەكانی هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی كوردستان ناڕازییە و بەرپرسێكی باڵای حیزبەكەش دەڵێت هەموو ئەگەرێك لەبەردەممان كراوەیە.
وێنە گەورەکە: کۆمەڵی دادگەری لە هەڵبژاردنی ئەمجارە بەراورد بە هەڵبژاردنی ساڵی 2018، چوار کورسی کەمی کردووە و لە حەوت کورسییەوە بۆ سێ کورسی دابەزیوە، ئەمەش حیزبەکەی تووشی شۆک کردووە.
لێدوانی فەرمی: شوان ڕابەر، ئەندامی ئەنجوومەنی باڵای كۆمەڵی دادگەری، بە ئاڤای ڕاگەیاند: ئەو دەنگانەی بۆ كۆمەڵی دادگەری دانراون، دەنگی كۆمەڵ نین و ئێمە بەهیچ شێوەیەك قبوڵی ناكەین و پێمان وایە ساختەیە، بۆ ئەو مەبەستە سبەی سەركردایەتیی كۆمەڵ كۆدەبێتەوە و هەموو ڕێگەیەك لەبەردەممان كراوەیە.
لەلایەكی دیكەوە: شوان ڕابەر كە هاوكات ئەندامی دەرنەچووی كۆمەڵی دادگەرییە لە بازنەی هەولێر ڕاشیگەیاند: ئەگەری ئەوە هەیە بەشداریی لە پەرلەمان نەكەین و بایكۆتی پەرلەمان و پرسی سیاسیش بكەین لە هەرێمی كوردستان.
ئەوەش بزانە: بەرپرسانی كۆمەڵی دادگەری ڕایانگەیاندووە كە چەندین بەڵگەیان سەبارەت بە ساختەكاریی دەنگەكانیان هەیە و دەیخەنە بەردەم دادگای فیدڕاڵی عێراق و دەیانەوێ گرفتەكە لەوێ یەكلا بكەنەوە و سكاڵا تۆمار دەكەن.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: بەپێی ناوەڕۆکی سكووپێكی ئاڤا نیوز لە ئەگەری كشانەوەی كۆمەڵی دادگەری لە پەرلەمان، كورسییەكانی كۆمەڵ كە ژمارەیان سێیە، دووانیان بۆ پارتی و یەكێكیشیان بۆ یەكێتی دەبێت.
باکگراوند: ئەنجوومەنی باڵای کۆمەڵی دادگەری ڕۆژی پێنجشەممە 24-10-2024، پەیامێکی لەبارەی ئەنجامی بەرایی هەڵبژاردن بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند: "زانیاریمان بەدەست گەیشتووە بەمەبەست و بەرنامە بۆ داڕێژراو، دەنگەکانمان یان پووچەڵ کراون یان بۆ لایەنی دیکە هەژمارکراون.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 37 خولەک لەمەوپێش
گەندەڵی دارایی لە یەکێک لە بانکە حکومییەکانی عێراق ئاشکرا دەکرێت
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
حکومەتی هەرێمی کوردستان پشووی سەرژمێری درێژکردەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
بەوێنە؛ مەزارگەی شێخ عەبدولقادری گەیلانی لە بەغدا
21 تشرینی دووەم
ڕەوا جەمال کۆنسێرتێک ساز دەکات
21 تشرینی دووەم
بەتەمەنترین هاووڵاتی لە کوردستان و عێراق لە سەرژمێری تۆمار کرا
20 تشرینی دووەم
شەوی ڕابردوو 27 منداڵ لەدایکبوون و لە سەرژمێری تۆمار ناکرێن
20 تشرینی دووەم
گرانترین خواردن لە جیهاندا لە هەولێر دروست دەکرێت
18 تشرینی دووەم
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
حکومەتی هەرێمی کوردستان پشووی سەرژمێری درێژکردەوە
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
لە هەولێر كۆنفرانسی نێودەوڵەتیی پەروەردە و فێركردن بەڕێوەدەچێت
- کوردستان
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
دیداری تایبەتی مەسرور بارزانی لە مێپس 2024 بەڕێوەدەچێت
- کوردستان
- 14 کاتژمێر لەمەوپێش
هەولێر.. تۆمارکردنی هاونیشتمانییان لە سەرژمێری بە ڕێژەی 100٪ بوو