لە هێرشێکی ئیسرائیل بۆ سەر لوبنان سێ ڕۆژنامەنووس کوژران

شەیری بکە لە:
لە هێرشێکی ئیسرائیل بۆ سەر لوبنان سێ ڕۆژنامەنووس کوژران

ساتی هێرشێکی سوپای ئیسرائیل بۆ سەر لوبنان

ئاڤا نیوز

 

میدیای فەرمی لوبنان (NNA) ڕایگەیاند، لە هێرشێکی ئاسمانیی سوپای ئیسرائیل بۆ سەر ناوچەیەک لە باشووری لوبنان کە ڕۆژنامەنووس و ڕاگەیاندنکارانی تێدا نیشتەجێیە، سێ ڕۆژنامەنووس کوژران.

 

چیرۆکی سەرکی: هێرشەکە کاتژمێر 03:30 بەرەبەیانی ڕۆژی هەینی 25-10-2024 بە کاتی ناوخۆیی لوبنان کراوەتە سەر ناوچەی حاسبیا کە لە سنووری سووریاوە نزیکە.

 

لەلایەکی دیکە: کەناڵی مەیادین ڕایگەیاندووە، لە هێرشەکەدا غەسسان نەجاڕی کامێرامان و محەممەد ڕێدای پەیامنێری کەناڵەکە کوژراون. هەر لەو هێرشەدا، ویسام قاسم، فۆتۆگرافەری کەناڵی مەنار، کوژراوە.

 

ئەمەش بزانە: چەند ڕۆژ پێشتریش ئۆفیسێکی کەناڵی مەیادین لە بەیرووتی پایتەختی لوبنان لەلایەن ئیسرائیلەوە کرایە ئامانج.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: