حەماس ڕەزامەندیی لەسەر ئاگربەست نیشان دا

شەیری بکە لە:
حەماس ڕەزامەندیی لەسەر ئاگربەست نیشان دا

چەکدارانی حەماس

ئاڤا نیوز


بزووتنەوەی حەماسی فەلەستینی ڕایگەیاند ئامادەیە شەڕکردن لە دژی ئیسرائیل بوەستێنێت ئەگەر ئیسرائیل بە مەرجەکانی ئاگربەست ڕازی ببێت.


وێنە گەورەکە: دوای زیاتر لە ساڵێک لە ‌شەڕی نێوان ئیسرائیل و حەماس، هەموو هەوڵەکانی ئاگربەست شکستیان هێناوە؛ ئێستا جارێکی دیکە هەوڵی نوێ بۆ ئاگربەست لەئارادان.


زانیاریی بەدەستهاتوو: بەرپرسانی حەماس لە قاهیرە لەگەڵ نێوەندگیرە میسرییەکان بیرۆکە و پڕۆژەکانی ئاگربەستی غەززەیان تاوتوێ کردووە و بە نێوەندگیرەکانی ڕاگەیاندووە کە شەڕکردن دەوەستێنێت ئەگەر ئیسرائیل بە ئاگربەستەوە پابەند بێت و هێزەکانی لە کەرتی غەززە بکشێنێتەوە. هاوکات ڕێگە بە گەڕانەوەی ئاوارەکان بدات و ڕازی بێت بە ڕێککەوتنێکی جیدی بۆ ئاڵوگۆڕی دیلەکان و ڕێگە بدات هاوکارییە مرۆییەکان بگەنە ناو کەرتی غەززە. 

 

لەلایەکی دیکەوە: ئەنتۆنی بلینکن، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا ڕایگەیاند ئەمریکا و قەتەر سەرقاڵی ئامادەکردنی پڕۆژەی نوێن بۆ ئاگربەستی غەززە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: